بە هۆی رووداوێکەوە دەگاتە فەرەنسا

08:50 - 2022-03-28
هەمەرەنگ
810 جار خوێندراوەتەوە

دوای بەشداریکردنی لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی «emi gala» کە وەک نمایشکارێک رێزی لێنرا، «هەیفا وەهبی» لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە دوایین بەشداریی لە کارێکی هونەریدا دەکات.
لەمبارەیەوە رایگەیاندووە کە سەرقاڵی کارکردنە لە فیلمێکی کۆمیدی نوێدا و چەند دیمەنێکی فیلمەکەشی لە فەرەنسا وێنەگرتووە و چاوەڕێی هەندێک لە هاوڕێ و ستافی فیلمەکەیە کە سەرقاڵی کارکردنن لە چەند بەرهەمێکدا بۆ مانگی رەمەزان، دوای ئەوە دەستدەکەنەوە بە وێنەگرتن لەم فیلمە نوێیەدا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا «هەیفا وەهبی» ناوی «ئەحمەد خالد موسا»ی ئاشکرا کردووە کە دەرهێنەری فیلمەکەیە و خۆشی رۆڵی کچێکی میسری بەرجەستە دەکات، بەڵام ناوی فیلمەکەی ئاشکرا نەکردووە، هەروەها بەکورتی باسی چیرۆکی فیلمەکەی کردووە کە باس لە چیرۆکی کچێک دەکات لە یەکێک لە ناوچە میللییەکانی میسر، بەڵام بەهۆی ئەوەی تووشی رووداوێک دەبێت، بەڕێکەوت دەگاتە فەرەنسا، ئیتر لەو وڵاتە رووداوەکان درێژەیان دەبێت.
ئەمە یەکەمجارە ئەم هونەرمەندە لە فیلمێکی کۆمیدیدا بەشداریی بکات، پێشتر لە چەندین فیلم و درامای دیاردا رۆڵی بینیووە و بە هۆی ئەو بەشدارییانەشی دەرکەوتووە.
ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان