مارك ئەندرییە تیر شتیگنی گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی ئەڵمانیا، لە ساڵی 2014 – ەوە چۆتە یانەی بارسیلۆنا و ماوەی 10 وەرزە گۆڵپارێزی ئەم یانەیەیە، بەڵام ئەمساڵ لەوە دەچێت یانەكەی دەستبەرداری ببێت، بە تایبەتیش پاش ئەوەی یانەی بارسیلۆنا مەسەلەی گواستنەوەی خوان گارسیای گۆڵپارێزی یانەی ئیسپانیۆڵی یەكلایی كردۆتەوە، هەرچەندە هێشتا بەرەسمی رانەگەیەنراوە.
شتیگن لەو ماوە زۆرەی لەگەڵ یانەی بارسیلۆنا بەردەوام بووە، تەنیا یەك جامی چامپیۆنس لیگی لەگەڵ بارسا بەرز كردۆتەوە (2014-2025)، بەڵام 6 جامی لالیگا و 6 جامی شای ئیسپانیا و 4 جامی سوپەری ئیسپانیا و 1 جامی مۆندیالی یانەكان و 1 جامی سوپەری ئەوروپای لەگەڵ بارسا بەرزكۆدتەوە.
ئێستا هەواڵەكانی میركاتۆ باس لەوە دەكەن كە شتیگن خۆیشی لەوە تێگەیشتووە لە پاش پێكانە قورسەكەی پارییەوە، یانەی بارسیلۆنا دەیەوێت گۆڵپارێزێكی باش بكاتە جێگرەوەی ئەو، ئەوە بوو چیزنی توانی لە پاش پێكانەكەی ئەوەوە جێگەكەی بەباشی پڕبكاتەوەو وەك دەڵێن؛ زۆر لەو باشتر توانی ئەو كەم و كوڕییەی بارسا بشارێتەوە، راگەیاندنەكانی نزیك لە یانەی بارسیلۆنا ستایشی زۆری رۆڵی چیزنیان كردو بە كاراكتەرێكی كاریگەری تیپەكەیان داناوە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكانی وەرزی رابردوودا و بە تایبەتیش لە بردنەوەی هەرسێ جامی سوپەری ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا و نازناوی پاڵەوانی لالیگادا.
تەنانەت یانەی بارسیلۆنا نایەوێت دەستبەرداری ئەم گۆڵپارێزە ببێت و بۆندەكەشیان بۆ ساڵێكی تر بۆ نوێكردتەوە، ئەمانە هەمووی شتیگنیان گەیاندۆتە ئەو بڕوایەی كە ئیترە رۆڵی لەگەڵ بارسا كۆتاییهاتووە و ئێستا بە جدی بیر لە رۆیشتن دەكاتەوە و دەیەوێت یانەیەكی نوێ بدۆزێتەوە.
دوا هەواڵەكان ئەوەیە یانەی گەڵاتەسەرای توریكا هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ بەدەستهێنانی شتیگن و گفتوگۆش لە نێوانیاندا هەیە، یانەی بارسیلۆناش دەیەوێت بەڕێزەوە ماڵئاوایی لێبكات بە تایەبەتی كە شتیگن مێژوویەكی دێرینی لەگەڵ یانەكە هەیە و نایانەوێت بە شێوەیەكی نەشیاو ماڵئاوایی لێبكەن.