لە كەركوك، لیژنەیەكی تەكنیكی بۆ چارەسەركردنی كەمئاویی پێكهێنراوە

01:00 - 2025-06-22
کوردستان
40 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر راسپاردەی پارێزگاری كەركوك، لیژنەیەكی تەكنیكیی مەیدانی بۆ چارەسەركردنی هۆكارەكانی گرفتی كەمئاویی پێكهێنرا و یاریدەدەری پارێزگار بۆ كاروباری خزمەتگوزاری و گەشەپێدانیش ئاماژە بەوە دەكات كە بە مەیدانی و لەنزیكەوە لە هۆكارەكانی گرفتی كەمئاویی گەڕەكەكان دەكۆڵنەوە.
سەبارەت بە كارەكانی لیژنەكە، جیهان ئیبراهیم یاریدەدەری پارێزگار، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: یەكەم سەردانیان بۆ گەڕەكی شۆراو بوو، كە گرفتی كەمئاوییان هەبوو، لە هۆكارەكانی كێشە و گرفتی كەمئاویی گەڕەكەكەیان كۆڵییەوە و پشكنینی مەیدانییان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد كە پلانی پێویست بۆ چارەسەركردنی كەمئاویی لە هەر گەڕەك و كۆڵانێك دادەڕێژن، بۆ ئەوەش پێویستە هاووڵاتیان ئاگاداریان بكەنەوە لە كێشە و هۆكارەكانی كەمئاوی.
كەركوك، هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان