سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار شەقامێکی دیکەی گەڕەکی گۆران قیرتاو دەکات و بەمزووانەش دەخرێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە.
دانا لەتیف لە راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: شەقامێکی نوێ لە گەڕەکی گۆران لە شاری کەلار کارکردن تێیدا بەردەوامە بە مەبەستی تەواوکردن و قیرتاوکردنی.
وتیشی: شەقامەکە درێژییەکەی 270 مەتر و پانییەکەی نۆ مەترەو لەگەڵیشیدا باراناوی بۆ دروستدەکرێت. ئاماژەی بەوەشدا کەپێشتریش پرۆژەکە ئاوەڕۆی بۆ دروستکراوە و لە رۆژانی ئایندەدا قیرتاودەکرێت و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتیانی شارەکە.
گەرمیان، حسێن عەزیز