گەنجێكی پەنابەر دوای 14 ساڵ مانەوەی لە ئەوروپا دەگەڕێتەوە بۆ سوریا، بەڵام بەهۆی گوێگرتن لە سروودەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات «هەسەدە»، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی حكومەتەوە لە پارێزگای حەلەب دەستگیركراوە.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، گەنجەكە خەڵكی گوندێكی ریفی خۆرهەڵاتی حەلەبە و دوای چەند رۆژێك لە گەڕانەوەی لە ئەوروپا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەناو كافتریایەكدا تۆماركردووە كە تێیدا گوێ لە سروودەكانی هەسەدە دەگرێت، بەڵام لەلایەن ئەمنی عامەی حكومەتی سوریاوە دەستگیركراوە و تۆمەتی كاركردنی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاڤای كوردستانی ئاراستەكراوە. كافتریاكەش بەبیانووی نەبوونی مۆڵەت، داخراوە.
كوردستانی نوێ