قائیمقامی خانەقین، بە كوردستانی نوێ-ی وت: بڕیاری كۆنكرێتكردنی گەڕەكی كارێزی خواروو لە خانەقین دەرچووە و لە داهاتوویەكی نزیكدا رێكارە ئیدارییەكانی تەواودەكرێت.
جواد فەیزوڵڵا قائیمقامی خانەقین، ئەوەشی ئاشكراكرد كە هەشت پرۆژەیان بۆ كۆنكرێتكردنی تەواوی گەڕەكەكانی خانەقین رادەستی پارێزگاری دیالە كردووە، چاوەڕێ دەكەن قۆناغ بە قۆناغ بخرێنە بەرنامەی كارەوە.
خانەقین، ئارۆ سامان