خوێندكاران دیواربەندێكی هونەریی دەنەخشێنن

09:32 - 2025-06-24
هەمەرەنگ
4 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی دوو هەفتەیە هەشت خوێندكاری بەشی شێوەكاریی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشێوەیەكی هونەریی دیواربەندێكی هونەریی لەسەر دیواری پەیمانگەكە دەنەخشێنن. 
عوسمان حسێن، مامۆستای نیگاركێش لە بەشی شێوەكاریی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی بە دوالاپەڕەی وت: جێبەجێكردنی ئەم كارە، چالاكییەكی هونەرییە لەسەر دیواری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی وەك شوێنێكی كەلتوری و هونەری و رۆشنبیریی، خوێندكارەكان  ژمارەیەك وێنە و نیگاری تایبەتیان كێشاوە كە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ماد و ئەشكەوتی قزقاپان و ئەسڵی سۆمەرییەكان كە كوردن.
مامۆستا عوسمان ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی خزمەتكردنی مێژووی باوك و باپیرانمانە،  بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو لە رێگەی ئەم دیواربەندەوە بزانن باوك و باپیرانمان كێ بوون و لە كوێوە هاتوون.
شنیار بورهان، یەكێك لەو خوێندكارانەی بەشداریی چالاكییەكەیە دەڵێت: ماوەیەكە سەرقاڵی ئەو چالاكییەین و بیرۆكەكەشی بۆ مامۆستاكەمان دەگەڕێتەوە.
سلێمانی، سیدار شەعبان  

بابەتە پەیوەندیدارەکان