لافاو لە سودان

09:50 - 2022-08-16
ئابووری
933 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانی بەخوڕ و زۆرەوە، چەند رۆژێكە لافاو لە چەند ناوچەیەكی باكوور ‌و خۆرئاوا ‌و ناوەڕاستی سودان هەستاوە ‌و زیانی گیانی ‌و مادی زۆری لێكەوتۆتەوە.
لای خۆشیەوە، عەبدولفەتاح بورهان سەرۆكی ئەنجومەنی راگوزەری سەرۆكایەتیی سودان، رایگەیاندووە: ئەندامانی ئەنجومەنەكە سەردانی هەموو شوێنە زیانلێكەوتووەكان دەكەن، بۆ پشتیوانیكردنی لێقەوماوان ‌و زیانلێكەوتوانی لافاوەكە. 
ئەوەش لە كاتێكدایە، كە قوربانیانی لافاوەكە لانیكەم 60 كەسی تێپەڕاندووە ‌و  نزیكەی 40 هەزار كەس ئاوارە بوون ‌و چەندین گوند ژێرئاو كەوتوون ‌و زیاتر لە پێنج هەزار ‌و 500 خانوو رووخاون یان زیانیان بەركەوتووە. 
بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان، هەر بەهۆی باران ‌و لافاوەوە، ساڵی رابردوو زیاتر لە 100 هەزار كەس زیانیان بەركەوتووە.
لە راپۆرتێكیدا، نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەداوە، كە لە مانگی ئەیلولی رابردوودا، نزیكەی 50 گوند ژێرئاو كەوتوون ‌و بەو هۆیەوە  لانیكەم 65 هەزار ئاوارەبوون. 
ساڵی 2020یش، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە، دەسەڵاتدارانی سودان باری نائاساییان بۆ ماوەی سێ مانگ راگەیاند، كە زیانی بە زیاتر لە 650 هەزار كەس گەیاند ‌و زیاتر لە 110 هەزار خانووش زیانیان بەركەوت. 

سەرچاوە: ئاژانسەكان

#سودان

بابەتە پەیوەندیدارەکان