پێشانگەیەكی شێوەكاری لە کەرکوک

10:11 - 2025-06-26
هەمەرەنگ
5 جار خوێندراوەتەوە

پێشانگەیەكی هاوبەشی گەنجانی شێوەكاری کەرکوک سەر بە هەموو نەتەوەكانی شارەکە، لەلایەن گروپی سەركردە مرۆییەكان لە (مۆڵ ئۆف)ی كەركوك کرایەوە.
هەڵگورد عەبدولكەریم میوزیكژەن و سەرپەرشتیاری پێشانگەكە بە دوالاپەڕەی وت: پێشانگەكە 42 شێوەكاری كوڕ و كچ لە سەرجەم نەتەوەكانی كەركوكی لەخۆ گرتبوو و زۆربەشیان لە رەگەزی (مێ) بوون، سیمپۆزیۆمێك لەلایەن 10 لە كچەكانەوە پێكهێنرابوو كە بە شێوەی راستەوخۆ نیگاریان دەكێشا. 
 وتیشی: هەر لە چوارچێوەی پێشانگەكەدا ژمارەیەك میوزیكژەنی گەنج چەندین پارچە مۆسیقایان پێشكەشكرد، ئاماژەی بەوەشكرد كە گروپەكەیان لە كار و چالاكییەكانیان بەردەوام دەبن لە پێناو زیاتر برەودان بە هونەری پێكەوەژیان لە شارەكەدا.
كەركوك، رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان