بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بەغدا چاوی كەوت بە قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەكان كرا و جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و گفتوگۆی بونیادنەرانە كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد و وتی: ئامانجی ئێمە یەكڕیزیی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانە. دەمانەوێت هەموولایەك بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان هەڵبگرن، كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەن و هەوڵی دروستكردنی داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ هاووڵاتیان بدەن، كە شایستەی ژیانێكی باشتر و خزمەتگوزاریی زیاترن.