گەورەترین ئاژەڵی وشکانی

12:17 - 2022-08-21
ژینگە
585 جار خوێندراوەتەوە
#فیل بە کۆمەڵ دەژی و لەڕووی رەگەزەوە جیاکراوەن

ئەسرین محەمەد

فیل گەورەترین ئاژەڵی وشکانییە، گیاخۆرن و رۆژانە هەر یەکێکیان نزیکەی 170 کیلۆگرام رووەک دەخوات و زیاتر خواردنی قەدیان لەلا پەسەندە، چونکە کالسیۆم و ریشاڵی تێدایە و یارمەتی  خێراکردنی کرداری هەرسکردن دەدات، فیل رۆژانە 16 بۆ 18 سەعات بە خواردن بەسەر دەبات و پێویستی بە خواردنەوەی نزیکە 98 لیتر ئاو هەیە.

گەورەبوونی بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت پاش لە دایکبوونی تا تەمەنی 10 ساڵی  بە ساوا هەژمار دەکرێت و فێردەکرێت چۆن عاج بەکاربهێنێت ئاو بخواتەوە و خۆی بشوات، دوای ئەوە لە شیر دورکەوتنەوەی دەستپێدەکات و تا 17 ساڵی بە تەواوی لەڕووی جەستەییەوە پێدەگات، نێرەکان لە خێزان دوور دەکەونەوە، بەڵام مێیەکان دەمێننەوە.
قۆناغی پێگەیشتنی فیل لە تەمەنی 18 ساڵییەوە دەستپێدەکات و تا تەمەنی 50 ساڵی توانای وەچە خستنەوەی هەیە کە ماوەی سکپڕی هەر جارێکی نزیکەی دوو ساڵ دەخایەنێت.
زاناکان ئاماژە بەوە دەکەن لە رابردودا 17 جۆری جیاواز فیل هەبووە، بەڵام ئێستا تەنها دوو جۆریان ماون فیلی ئەفریقی و ئاسیایی.
فیلەکان بە کۆمەڵ دەژین کە لەڕووی رەگەزەوە جیاکراوەن، کۆمەڵەی فیلە مێیەکان لەلایەن بە تەمەنترین فیلەوە سەرپەرشتی دەکرێن، بەڵام فیلە نێرەکان کامیان جەستەی بەهێزتربێت ئەوەیان سەرکردایەتی دەکات.
فیلەکان لە رێگەی دەنگیانەوە پەیوەندی بەیەکترەوە دەکەن، کە لە دووری هەشت کیلۆمەترەوە دەبیسترێت و هەر فیلێک دەنگی تایبەتی خۆی هەیە کە فیلەکانی تر دەتوانن بیناسنەوە.
فیل خاوەنی ھزرێکی بەھێزە کە رووداوەکان لەبیر ناکات، هەست بە یەکتر دەکەن و لەکاتی هەبوونی فیلی بە تەمەن یان بریندار خێراییەکەیان کەمدەکەنەوە و خەم دەخۆن لەکاتی مردنی فیلێکدا.
فیل لە رۆژێکدا تەنها چوار بۆ پێنج سەعات دەخەوێت، گرنگی بە پاکوخاوێنی دەدات و هەموو رۆژێک خۆی دەشوات.

سەرچاوە: ئینتەرنێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان