بافڵ جەلال تاڵەبانی و موقتەدا سەدر هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخەی عیراقی پێدا تێدەپەڕێت

09:46 - 2022-03-28
کوردستان
636 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەید موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرەوە پێگەیشت
‎لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا چەند پرسێکی گرنگی سیاسی پەیوەست بە دۆخی عیراق، پێکھێنانی حکومەتی نوێ و زاڵبوون بەسەر کێشە و گرفتەكان و میکانیزمەكانی دەربازبوون لەدۆخی چەقبەستووی سیاسیی عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا. ‎لە كۆتاییدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی گفتوگۆكان بۆ كۆتاییهێنان بەو دۆخەی عیراقی پێدا تێدەپەڕێت.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان