خێراترین فڕۆکەی دونیا

10:25 - 2022-08-28
ژینگە
522 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی چینی جۆرەفڕۆکەیەکی دروستکردوە خێراییەکەی هاوشێوەی خێرایی دەنگە و لەهەر سەعاتێکدا توانای بڕینی 7000 کیلۆمەتری هەیە و دوو ئەوەندەی خێرایی فرۆکەی جۆری کۆنکۆردی ئێستا دەبێت، ئەو فڕۆکە تازەیە لەتوانایدا هەیە ماوەی نێوان هەردوو شاری شەنگەهای و نیویۆرک  12 هەزار کیلۆمەترە تەنها بە دوو سەعات ببڕێت، ئێستا تەواوبووە بڕیار وایە لە دووساڵی داهاتوودا یەکەم ئەزمونی فڕینی لە نێوان ئەو دوو شارەدا بخرێتەکارو بۆ ساڵی 2030 بە گشتی بۆ گواستنەوەی سەرنشینان بەکاربێت، 12 کورسی شاهانەی تێدایە لەگەڵ کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و بەرزترین کەرەستەی تەکنەلۆژیای سەردەم، بەڵام بەهۆی گرانی تکتەکەی تایبەت کراوە بۆ دەوڵەمەند و بازرگان و کاربەدەستانی باڵا.

سەرچاوە: Lingkong Tianxing

 

فڕۆکە چینیەکە توانای بڕینی 7 هەزار کیلۆمەتری هەیە

بابەتە پەیوەندیدارەکان