ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
به پێچه‌وانه‌ی دۆخی سیاسییه‌وه، بارودۆخی ئابووری عیراق به‌ره‌و باشتربوون هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌و باشتربوونه‌ش له هه‌ردوو كه‌رتی دارایی و نه‌وتدا به روونی ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه له‌لایه‌ك پاره‌ی یه‌ده‌كی عیراق روو له هه‌ڵكشانه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رهه‌م و هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامدایه.
عه‌مار خه‌ڵه‌ف جێگری سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی عیراق له لێدوانێكدا پێشبینی كرد، تا كۆتایی ئه‌م ساڵ پاره‌ی یه‌ده‌كی عیراق زیاد بكات و بگاته 90 ملیار دۆلار‌و زێڕی یه‌ده‌كیش 30 تۆن زیادی كردووه، هه‌ڵبه‌ت به‌شی زۆری ئه‌م هه‌ڵكشانه له دارایی عیراقدا هۆكاره‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
به گوێره‌ی لێدوانێكی پێشتری مسته‌فا غالب سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی عیراق بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، بانكی ناوه‌ندیی له 2020دا پاره‌ی یه‌ده‌ك ته‌نیا 48 ملیار دۆلاری هه‌بووه، ساڵی رابردوو زیادی كرد‌و گه‌یشته 64 ملیار دۆلار‌و ئه‌م ساڵیش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
کەرتی نەوت روو لە هەڵکشانە
25 ملیار دۆلار وه‌ك زیاده‌ی نرخی نه‌وت
جێگری سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی عیراق وتی: ئێستا پاره‌ی یه‌ده‌كی بانكی ناوه‌ندیی گه‌یشتۆته 80 ملیار دۆلار‌و چاوڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ساڵ بگاته 90 ملیار دۆلار، زێڕی یه‌ده‌كیش 30 تۆن زیادی كردووه‌و گه‌یشتۆته 131 تۆن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات عیراق له ریزبه‌ندیدا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان بچێته پێشه‌وه.
هاوكات عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی وه‌زیری ده‌ست له‌كار كێشاوه‌ی دارایی عیراق رایگه‌یاند، داهاتی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا له ئێستاوه تا شه‌ش مانگی دیكه ده‌گاته 25 ملیار دۆلار، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له پلانی یاسای دابین كردنی باری كوتوپڕو نائاساییدا جێی كراوه‌ته‌وه‌و حسابی بۆ كراوه.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی مه‌ركه‌زیش ئه‌و وه‌زیره ده‌ڵێ، تا ئێستا هیچ پاره‌و هه‌ژمارێكمان له هه‌رێمه‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه، هه‌رچه‌نده ده‌بوو هه‌رێم داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وت و گومرگ و باج و داهاتی ناوخۆش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی یارمه‌تی هه‌رێمی داوه‌و پاره‌ی زیاده‌شی بۆ ناردووه، تا مووچه‌ی كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی بدات، كه ساڵی رابردوو خۆی له توانایدا نه‌بوو دابینی بكات، جه‌ختیشی كردووه، به‌رده‌وام ده‌بین له ناردنی ئه‌و پاره زیاده‌یه تا هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و مه‌ركه‌زیش ئه‌و حسابانه‌ی نێوانیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
تا كۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌گاته پێنج ملیۆن
دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی عیراق، له بواری نه‌وتدایه، كه له راستیشدا هه‌ر ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رتی دارایی، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عیراق له په‌راوێزی كۆنگره‌ی وزه كه له به‌حرێن به‌ڕێوه چوو، ئاشكرای كرد، عیراق له پلانیدا هه‌یه تا ساڵی 2027 به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی خۆی زیاد بكات و بیگه‌یه‌نێته شه‌ش ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی عیراق رۆژانه 4,9 ملیۆن به‌رمیله‌و تا كۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌گاته پێنج ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
وه‌زیر نه‌وت سه‌باره‌ت به كاری كۆمپانیا جیهانییه‌كانی بواری نه‌وت له عیراقدا وتی: به‌های ئه‌و شایسته‌ییه داراییه‌ی كۆمپانیاكان وه‌ك هه‌قی بڕه قازانج ده‌یده‌ن به عیراق ده‌گاته 13 ملیار دۆلار له ساڵێكدا، به‌ڵام ئێمە كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئه‌و بڕه پاره‌یه بگه‌یه‌نینه 17 ملیار دۆلار له ساڵێكدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو كۆمپانیاكان راسپێردراون په‌له بكه‌ن له پلانی فراوان كردنی وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌كانی نه‌وت و غازدا، جگه له‌وه‌ش گرێبه‌ستی نوێمان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌ك تۆتاڵ، بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی زۆر گه‌وره‌ی بواری نه‌وت له باشووری عیراق، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شیفرۆنیش له گفتوگۆداین بۆ وه‌به‌رهێنان له خۆرئاوا‌و باشووری عیراق.
ئاستی به‌كارهێنانی نه‌وت هه‌روا ده‌مێنێته‌وه
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار سه‌باره‌ت به پلانی هه‌نگاو به هه‌نگاوی به‌ره‌وپێش بردنی كه‌رتی نه‌وتی عیراق وتی: ئه‌م مانگه ئامانجی خۆمان به باشی پێكاوه، هه‌رچه‌نده له چه‌ند مانگی پێشوودا به‌هۆی كاری چاكردنه‌وه‌وه نه‌توانرا ئامانجه‌كه بپێكین، به‌ڵام ئه‌وه كۆتایی هات و به نیازین مانگی داهاتووش به هه‌مان شێوه ئه‌و ئامانجه بپێكین كه له پلانه‌كه‌دا هه‌یه.
وه‌زیری نه‌وت سه‌باره‌ت به بازاڕی جیهانیش پێشبینی كرد، ئاستی به‌كارهێنانی نه‌وت له جیهاندا، له‌م ئاسته‌ی ئێستایدا بمێنێته‌وه‌و تا كۆتایی ئه‌م ساڵیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه نرخی نه‌وت له 100 تا 110 دۆلاریش نرخێكی ئاساییه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه.
ئه‌گه‌ر دۆخی سیاسی لێگه‌ڕێ
چاودێران و شاره‌زایانی بواری ئابووری ده‌ڵێن، به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی عیراق له‌و دوو كه‌رته‌دا به‌م شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئه‌گه‌ری هه‌یه عیراق به‌سه‌ر زۆر كێشه‌دا زاڵ بێت، به تایبه‌ت كه زۆربه‌ی كێشه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌و دوو كه‌رته‌وه هه‌یه‌و ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونانه ره‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر باشتر كردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان و كاره‌باو ئاوی خواردنه‌وه‌و هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاریی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر كێشه سیاسییه‌كان نه‌بنه به‌ربه‌ست و رێگر له‌به‌رده‌میدا، چونكه تا ئێستاش كێشه سیاسییه‌كان نه‌ك هه‌ر یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه عیراق به‌ره‌و هه‌ڵدێری شه‌ڕی ناوخۆ بچێت.
ئه‌وه ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر روو بدات، ئه‌وا هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان ساڵانی رابردووش له‌ده‌ست ده‌چن و دووباره كوێره‌وه‌ری به‌رۆك به خه‌ڵكی عیراق ده‌گرێت و ئه‌و تۆزه به‌ره‌وپێشچوونه‌ش له هه‌ردوو كه‌رتی نه‌وت و داراییدا نه‌ك هه‌ر سوودی نابێت، به‌ڵكو ره‌نگه ئه‌و كات بۆ خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ به‌كار بهێنرێن.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان