عیراق پێویستی بە لێکتێگەیشتی هاوبەش و زمانی گفتوگۆیە

09:33 - 2022-03-29
عیراق
907 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ سەماحەتی سەید عەمار حەکیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی کۆبووەوە.

لەدیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەمین بابە شێخ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان تاوتوێکران و میکانیزمەکانی دەربازبوون لەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی عیراقی تێکەوتووە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لەدرێژەی دیدارەکەدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە دۆخی ئەمڕۆی عیراق پێویستی بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش و زمانی گفتوگۆیە. دەبێت سەقامگیریی سیاسی لە وڵات لەبەرچاو بگیرێت و هەموو هەوڵەکان لەو پێناوەدا بێت.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان