ئەوەی تەنیا بۆ شاژنی بەریتانیا رێگەپێدراو بوو!

03:30 - 2022-09-09
ڕاپۆرت
939 جار خوێندراوەتەوە

ئا: مەریوان مەسعود

دوێنێ شەو، راپۆرتێکی تەلەفزیۆنیم بینی لەسەر دەسەڵاتە رێگەپێدراوەکانی شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا، بێگومان بۆ شا چارڵزی کوڕیشی ھەمان شتە.
گرنگترینیان ئەمانەن:
*تەنیا لەبەر ئەوەی شا یا شاژنی بەریتانیای مەزنە، بۆیە حوکمی 15 وڵات دەکات.
* ھەرچییەک بکات ھەرگیز نابێت بخرێتە زیندان و لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت. 
*بۆی ھەیە سەفەر بۆ ھەموو جیھان بکات بێ ڤیزا و رێگەپێدان، ئەسڵەن شاژن ھەر پاسپۆرتیشی نییە.
*دەتوانێت لە بەریتانیای مەزن بێ بوونی مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێل لێخوڕێت لە ھەموو شوێن و کاتێک و بەھەر خێراییەک کە بیەوێت و سەرپێچی بۆ تۆمار ناکرێت. ھەرچەندە شاژن لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهان لە چلەکاندا فێری شۆفێری بووە.
* دەتوانێت ئۆتۆمبێل لێخوڕێت بەبێ ژمارە و تابلۆ.
*ھەر چەندە سەروەت و سامانی خەیاڵیی ھەیە، بەڵام باج نایگرێتەوە. لە کاتێکدا شاژن بە دەستپێشخەریی خۆی بەردەوام وەکو ھەر ھاووڵاتییەکی تر باجی داوە.
*شاژن خاوەن ئامێرێکی تایبەتی بانک بووە لە کۆشکەکەی خۆی، بۆی ھەبوو ھەر کاتێک و ھەر چەندێکی بوێت پارە راکێشێت.
*تاقە کەسە کە ساڵانە دووجار جەژنی لە دایکبوونی بۆ کراوە، رۆژی 21/4 جەژنی لە دایکبوونی خۆیەتی، بەڵام لەبەر ئەوەی کەشوھەوا ساردە، بۆیە جارێکی تریش بەئامادەبوونی ھەموو خێزانی شاھانە لە مانگی شەشدا ئاھەنگی لەدایکبوونی دەکاتەوە کەپێی دەوترێت Trooping of the colour. ئەم دابونەریتی دوو ئاھەنگی لەدایکبوونەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شا جۆرجی دووەم لەساڵی 1748.
*خاوەنی ھەموو جۆرە ماسییەکی گەورەیە، بەپێی یاسایەکی سەیریش خاوەندارێتی ھەموو سەروەتێکی ئاویی بەریتانیا دەکات. ھەروەھا خاوەندارێتی ھەموو باڵندەیەکی ( قۆڵینگ) دەکات، ئەم یاسایەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1324.
*شاعیرێکی بە توانای تایبەت بە خۆی ھەیە، کە شیعری پیاھەڵدان و ستایشکردنی بۆ دەنووسێت و لە بۆنە نیشتمانی و رەسمییەکاندا بەئامادەبوونی شاژن دەیخوێندەوە.
کە دواین کەس ناوی کارۆل ئین دافی بوو کە لە ساڵی 2019ەوە بۆتە نووسەری شیعرەکانی شاژن.
*شاژن بۆی ھەبوو ھەر یاسایەک داوا بکات دابنرێ ئەگەر یاساکە خەیاڵیش بوایە. بەھەمان شێوە دەتوانێت ھەر یاسایەک بیەوێت ھەڵبوەشێنێتەوە.

 

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان