بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و كادر و كارمەندانی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
بەبۆنەی یادی (31) ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، خاوەنی هەردوو نازناوی پیرۆزی كەناڵی (دایك و پێشمەرگە)، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم، هیوام بەردەوامی و درەوشانەوە و سەركەوتنی زیاترتانە.
كەناڵی گەلی كوردستان، وەك یەكەمین كەناڵی بینراوی كوردی، هەنگاوێكی مێژوویی و سەروەرییەكی گەورە و خزمەتێكی دیكەی یەكێتییە لەناو كایەی میدیای كوردیدا، لەم ساڵیادەشدا بەوپەڕی رێز و وەفاوە لە ماندووبوون و رۆڵی ئەو پێشمەرگە و كادر و میدیاكارانەش دەڕوانین كە لە قۆناغە جیاوازەكاندا بوێرانە و لەخۆبوردوانە خزمەتیان كردووە، بۆ ئێستاش ئومێد دەكەم ئەم یادە ببێتە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ و چاوەڕوانیمان لێتانە هەنگاوەكانتان بەئاڕاستەی گەشەكردنی زیاتری كەناڵەكە بێت.
پیرۆزە ساڵیادی كەناڵی دایك، هەمیشە پێشەنگ و سەرکەوتووبن
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد