قوباد تاڵەبانی بۆ گەلی كوردستان: پەیامەكانتان بۆ خزمەتی هاووڵاتیان بێت

10:32 - 2022-09-12
کوردستان
804 جار خوێندراوەتەوە

لەیادی 31 ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستاندا، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، سەردانی كەناڵی گەلی كوردستانی كرد و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی كەناڵەكە و كارمەندانەوە پێشوازی لێكرا.
لە سەردانەكەیدا، قوباد تاڵەبانی، وێڕای پیرۆزباییكردن بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵەكەوە، ئاماژەی بە رۆڵ و مێژووی كاری كەناڵەكە كرد. داواشیكرد، پەیامی كەناڵی گەلی كوردستان بەئاڕاستەی خزمەتكردنی هاووڵاتیان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێت، تەئكیدیشیكردەوە كە وەك هەمیشە پابەندی رێكار و پرەنسیپەكانی كاری رۆژنامەگەری بن. پشتیوانیی زیاتری خۆیشی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان دووپاتكردەوە و هیوای خواست لە وەرز و قۆناغی نوێی كاركردنیدا، خزمەتی زیاتر پێشكەش بكات.
لای خۆیەوە، بورهان حاجی عەلی بەڕێوەبەری گشتیی كەناڵی گەلی كوردستان، باسی لەوەكرد كە ئێستا كەناڵی گەلی كوردستان لە ئامادەكاریدایە بۆ قۆناغێكی نوێی كاركردن كە ئەوەش ئامادەكارییە بۆ تۆڕی گەلی كوردستان و نوێكردنەوە و پوختكردنەوەی گوتاری میدیایی، ئەوەش بە ئاڕاستەی خزمەتكردن بە هاووڵاتیان و گەیاندنی پەیامی یەكێتی.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان