پێشنیازە یاسای ناونانی چەمچەماڵ بەپایتەختی شەھیدان رەتدەکرێتەوە

05:29 - 2022-09-14
کوردستان
587 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرانی "کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان" و "ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان" پێشنیازە یاسای ناونانی چەمچەماڵ بەپایتەختی شەھیدان رەتدەکەنەوە و دەڵێن، لە بەرئەوەی زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان خاوەنی شەھیدن و یادەکانیش لەسەرجەم ناوچەکان دەکرێتەوە.

د. ڤالا فەرید ئیبراھیم وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان لە نووسراوێکدا، کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، لەبارەی پێشنیازە یاسای ناونانی چەمچەماڵ بەپایتەختی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان پشتگیری لە رای وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکات و پێشنیازە یاساکە رەتدەکاتەوە.

لە نووسراوەکەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەماندا ھاتووە، سەبارەت بەپێشنیازە یاسای ناونانی چەمچەماڵ بەپایتەختی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ھەرێمی کوردستان – عیراق، دوابەدوای وەرگرتنی را و سەرنجی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە ژمارە 91 لە 16/6/2022، بەڕێزتان ئاگادار دەکەینەوە کە پشتگیری لە رای وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکەین، بەڕەتکردنەوەی پێشنیازە یاسای ئاماژەپێکراو لەبەرئەوەی زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان خاوەنی شەھیدن و یادەکانیش لەسەرجەم ناوچەکان دەکرێتەوە.

#چەمچەماڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان