حوسنی مه‌حلی
له عه‌ره‌بییه‌وه: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و ڤلادیمێر پوتین، كه له 27ی حوزه‌یرانی 2016دا له پترسبۆرگ به‌ڕێوه چوو، ئه‌م دوانه كه‌وتوونه‌ته دڵداری پێكه‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ردۆگان داوای لێبووردنی له روسیا كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر سوپای توركیا فڕۆكه‌یه‌كی روسیای خستبووه خواره‌وه. چپه چپی نێوانیان له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌دا كه‌س نازانێ باسی چی بووه، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و روسیا تێكچوون و ئاشتبوونه‌وه‌ی زۆری به‌خۆوه بینیوه.
كووره‌ی ئه‌تۆمی له توركیا دروست ده‌كات
روسیا كووره‌ی ئه‌تۆمی له توركیا دروست ده‌كات، به بڕی 30 ملیار دۆلار، پێش ئه‌وه‌ش توركیا ستسمی موشه‌كیی ئێس400ی له روسیا كڕی، هه‌رچه‌نده واشنتۆن دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بوو، هه‌روه‌ها روسیا 45 %ی غازی سروشتی بۆ توركیا دابین ده‌كات و بڕێكی زۆر نه‌وت و گه‌نمه‌شامی و هه‌ندێك كانزای دیكه‌شی بۆ ده‌نێرێت. توركیاش له رێگه‌ی كۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره‌كانییه‌وه سه‌دان پڕۆژه، به تێچوونی ده‌یان ملیار دۆلار له روسیادا جێبه‌جێ ده‌كات و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیشی پێ ده‌فرۆشێت، جگه له‌وه‌ش ته‌نیا له ساڵی 2019دا‌و به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، حه‌وت ملیۆن گه‌شتیاری روس سه‌ردانی توركیایان كردووه.
له رووی سیاسییه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی روسیا و توركیا له ناوچه‌ی قه‌وقاز و ئاسیای ناوه‌ند یه‌ك ناگرێته‌وه، چۆنكه له‌و ناوچانه هه‌ندێك وڵاتی ئیسلامی هه‌ن تورك زمانن، به‌ڵام روسیا به باخچه‌ی پشت ماڵی خۆیانی ده‌زانێت، هاوكات ئه‌ردۆگان روسیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه لێ نه‌گه‌ڕاوه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له سوریا بڕوخێت و سوپای بۆ ناردووه و مافی ڤیتۆشی به‌كارهێناوه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانی كردن له رژێمی سوریا.
له لیبیا روسیا و توركیا سه‌نگه‌ریان له‌یه‌ك گرتووه و دژی یه‌ك وه‌ستاونه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی كریمیاش له 2014دا توركیا دژی ئه‌وه بوو بخرێته پاڵ روسیا و دوای ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كیێڤ هاوپه‌یمانیی ستراتیژی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی به‌ست، به‌وه‌ش كیێڤ ژماره‌یه‌كی زۆر درۆنی له توركیا وه‌رگرت كه له شه‌ڕی ئۆكرانیا و روسیادا زیانێكی زۆری به روسیا گه‌یاند. به‌ڵام ئه‌مانه نه‌بوونه رێگر له‌وه‌ی كه ئه‌ردۆگان ببێته ناوبژیوان له نێوان كیێڤ و مۆسكۆدا، ئه‌وه‌بوو له مانگی ئاداری رابردوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له ئه‌نتالیا كۆكرده‌وه و دواتریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له نێوان زیلینسكی پوتیندا له ئه‌سته‌نبوڵ رێكخست، سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانیش بێ ئاكام بوون، توركیا له‌و ناوبژیوانییه‌دا ته‌نیا سه‌ركه‌وتنی له مه‌سه‌له‌ی درێژه‌دان به هه‌نارده‌ی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی و روسیدا بوو له رێگه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، توركیا 70 ساڵه ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆیه، كه رێكخراوێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌تی، ئه‌مه‌ش وای كردووه روسیا زیاتر سازش بۆ توركیا بكات، به تایبه‌تی له سوریا، ئه‌وه‌بوو له 2016دا رێگه‌ی دا به توركیا جه‌رابلس داگیر بكات و دواتریش گڵۆپی سه‌وزی بۆ داگیرساند سه‌رجه‌م پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی له خۆرئاوا‌و خۆرهه‌ڵاتی فورات جێبه‌جێ بكات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وای كردووه توركیا رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بێت له سوریا و ئه‌مریكاش تۆمه‌تبار بكات به هاوكاری كردنی كورد و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
له هه‌مان كاتدا، ئه‌ردۆگان هه‌وڵ ده‌دات دڵی ئه‌مریكا رازی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت، چونكه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا پێویستی به ده‌یان ملیار دۆلار ده‌بێت، ده‌نگۆش هه‌یه كه بڕێك له‌و پاره‌یه‌ی له روسیا وه‌رگرتووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه بۆ یه‌ك جار و به ئاشكرا ئه‌ردۆگان له شه‌ڕێ ئۆكرانیا و روسیادا پشتیوانی له روسیا بكات و ئه‌وه‌بوو له به‌له‌گرادی پایته‌ختی سربیا و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وڵاتانی خۆرئاوای هه‌ڵوێستی راست و دروستی‌یان نییه به‌رامبه‌ر به روسیا، ئه‌وان گێچه‌ڵ به روسیا ده‌كه‌ن، روسیاش ناچاره به‌رگری له خۆی بكات، ئه‌و وڵاتانه چه‌ك بۆ ئۆكرانیا ده‌نێرن، ئه‌گه‌رچی چه‌كه كۆنه‌كانیشیان ده‌نێرن. پاشان جه‌ختی كرده‌وه و وتی: روسیا وڵاتێكه گاڵته‌ی پێ ناكرێت، ئه‌وه‌تا غازی له وڵاتانی ئه‌وروپا گرته‌وه، یه‌كسه‌ر نرخی شمه‌ك به‌رز بۆوه، هه‌روه‌ها پوتین له مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانیادا له‌سه‌ر هه‌قه، چونكه ئه‌و گه‌نمه ده‌چێت بۆ وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و ناگاته ده‌ستی وڵاته هه‌ژاره‌كان، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵه كه تایبه‌ته به هه‌نارده‌ی گه‌نم.
ئه‌مانه قسه‌ی ئه‌ردۆگانن، ئه‌و كه‌سه‌ی هاوپه‌یمانی زیلینسكی و بایدن و ئیسرائیل و وڵاتانی دیكه‌یه كه دوژمنی روسیان، خۆ ئه‌گه‌ر له سوریاش پوتین و ئه‌ردۆگان به ته‌واوی رێكه‌ون، ئه‌وا گۆڕانكاری و به‌ره‌وپێشچوونی ته‌واو له په‌یوه‌ندی مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره‌دا روو ده‌دات، كه ئه‌میان میراتگری ئیمپراتۆری تزارییه و ئه‌ویان میراتگری ئیمپراتۆری عوسمانییه.
ئاڵۆزییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان
ره‌نگه ئاڵۆزییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان، ئه‌ردۆگان زیاتر هان بدات تا له پوتین نزیك بێته‌وه، هه‌موان ده‌زانن پوتین به‌زه‌یی به ئه‌سینا و نیقۆسیادا نایه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی روسیا وه‌ستاونه‌ته‌وه و به ئاشكرا‌و نهێنی بوونه‌ته هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا، ئه‌مریكاش پشتیوانی له ئه‌سینا ده‌كات له مه‌سه‌له‌ی ئیجه و قوبرس‌دا، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی توركیا ئاماده نه‌بوو رێڕه‌وی ئاسمانی به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی روسیادا دابخات. له‌و هه‌موو ناكۆكی و دژبه‌یه‌كییه‌دا هه‌ندێك پرسیار ده‌مێنێته‌وه، سه‌باره‌ت به توركیا و كێشه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پرسیاره‌كانیش هه‌ڵقوڵاوی بارودۆخی سیاسی رۆژگاره‌كه‌ن.
پرسیاری یه‌كه‌م: ئایا ئه‌ردۆگان و پوتین متمانه به یه‌كدی ده‌كه‌ن؟ له كاتێدا دوژمنایه‌تی مێژووییان هه‌یه و له مێژوودا 16 جار شه‌ڕیان كردووه و له‌و هه‌موو شه‌ڕه‌ش توركیا ته‌نیا پێنج جار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و روسیا 11 جار سه‌ركه‌وتوو بووه، جگه له‌وه له بیروباوه‌ڕیشدا ناگونجێن.
پرسیاری دووه‌م: تۆ بڵێی سوریا ببێته گۆڕه‌پانی تاقیكردنه‌وه بۆ متمانه‌ی نێوانیان، به تایبه‌ت كه مۆسكۆ گوێی خۆی لێ كه‌ڕ كردووه به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل كه ده‌كرێته سه‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق و حه‌ڵه‌ب.
له رووی سیاسییه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی روسیا و توركیا له ناوچه‌ی قه‌وقاز و ئاسیای ناوه‌ند یه‌ك ناگرێته‌وه، چۆنكه له‌و ناوچانه هه‌ندێك وڵاتی ئیسلامی هه‌ن تورك زمانن، به‌ڵام روسیا به باخچه‌ی پشت ماڵی خۆیانی ده‌زانێت
پرسیاری سێیه‌م: دوای 75 ساڵ له هاوپه‌یمانی ستراتیژی له نێوان ئه‌نكه‌ره و واشنتۆندا، ئه‌و واشنتۆنه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی زۆری له توركیادا هه‌یه، تۆ بڵێی توركیا بیر له‌وه بكاته‌وه خۆی له‌و هاوپه‌یمانییه رزگار بكات، كه ساڵانێكی زۆر پابه‌ند بووه پێوه‌ی، ئه‌ی تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر بیه‌وێ وا بكات سه‌ركه‌وتو بێت؟ هه‌موان ده‌زانن ئه‌وه بۆ ئه‌ردۆگان ئاسان نییه، مه‌گه‌ر ته‌نیا له دۆخێك‌دا كه هه‌موو رابردوو له‌بیر بكات و ته‌نیا پشت به‌و رێكه‌وتنه‌ی ببه‌ستێ كه له‌گه‌ڵ پوتین له حوزه‌یرانی 2016دا كردوویه‌تی، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بایدن لێ بگه‌ڕێ. به تێپه‌ڕبوونی رۆژگار بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ دۆخه‌كه به كام لادا ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: المیادین نت