سندوقی کەروێشکەخەو

03:36 - 2022-09-18
ژینگە
471 جار خوێندراوەتەوە

سەرخەوێکی بچووک لەسەر کارو لەکاتی پشووی سەعاتەکانی کارکردندا هیلاکی و ماندوبوون دەڕەوێنێتەوە و وزە دەداتەوە بەر مرۆڤ تا سەرلەنوێ بەکارایی دەست بەکارەکانی بکاتەوە، بۆیە کۆمپانیایەکی ژاپۆنی سندوقێکی بۆ کارمەندو کرێکاران دروست کردووە تاوەکو لەکاتی پشووەکانیاندا بتوانن ساتێک تیایدا بخەون و بحەسێنەوە، ماوەی نوستن لەناو ئەو سەندوقەدا لە 40 دەقیقە زیاتر نییەو کرێکار دەتوانێت لە کەشێکی ئارامدا تیایدا بخەوێ و ماندوێتی لەگیانی خۆی دەربکات.
 ئەو داهێنانە تازەیە بۆ ئەوەیە کرێکاران لەسەر کار ناڕەحەت نەبن و بتوانن بەدرێژایی رۆژگار و لەشەویشدا بەهۆی هیلاکی وسەرئێشەو خەواڵوییەوە هەڵەنەکەن لەکارکردن و هەمیشە بە چالاکی و گورجوگۆڵییەوە کارەکانیان راپەڕێنن، بەتایبەتیش زۆربەی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە وا لە کرێکارەکان دەکەن سەعاتەکانی کاریان درێژبکەنەوە.
سەرچاوە: Nerdswire.de

بابەتە پەیوەندیدارەکان