״تا كۆتایی ئەمساڵ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دابینكراوە״

09:16 - 2022-09-19
عیراق
525 جار خوێندراوەتەوە

لە راگەیەنراوێكدا، وەزارەتی بازرگانیی عیراق، ئەوەی خستۆتەڕوو كە تا كۆتایی ئەمساڵ 2022 بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دابینكراوە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراك، بۆ سێ مانگی داهاتوو تا 31/12/2022 سەبەتەی خۆراك بۆ ئەو هاووڵاتیانەی فۆڕمی خۆراكیان هەیە دابینكراوە، هەروەها بۆ سێ مانگی ساڵی 2023ش عەمباركردنی خۆراك لەچوارچێوەی فریاگوزاریی خۆراكیدا، دابینكراوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، وەزارەتی بازرگانی میكانیزمێكی ئامادەكردووە بۆ راگرتنی بەشەخۆراكی ئەو هاووڵاتیانەی باری داراییان باشە، بۆ ئەوەش داهاتی مانگانەی هاووڵاتیان دەكرێتە پێوەر، بەوەش دەتوانرێت بۆ مانگەكانی داهاتوو بە میكانیزم و رێكاری باشتر بەشە خۆراك بۆ هاووڵاتیان دابینبكرێت.

#وەزارەتی بازرگانیی عیراق #بەشەخۆراكی هاووڵاتیان

بابەتە پەیوەندیدارەکان