كاركردن لە پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە دەستیپێكردەوە

09:46 - 2022-09-20
کوردستان
437 جار خوێندراوەتەوە
دەستپێکردنەوەی کارکردن لە پڕۆژەکە

جێگر خدر

لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و بە هەوڵی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، توانرا پارەی نەختینە بۆ پڕۆژەی دروستكردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە دابینبكرێت و لە 8/9/2022ەوە كاركردن لە پڕۆژەكەدا دەستیپێكردۆتەوە. 
پردی نوێی دەربەندی رانیە درێژییەكەی 400 مەترە و پانییەكەی 15 مەترە و  بەرزییەكەی 32 مەترە، بە تەواوبوونی پردەكە جگە لە سوودی گەشتیاری و بازرگانی، گرفتی جووتیارانی 46 گوندی سنووری مەرگە و بنگرد چارەسەر دەكات.

#رانیە

بابەتە پەیوەندیدارەکان