کاریگەرییەکانی گۆڕانی كەشوهەوای عیراق

09:50 - 2022-09-20
ڕاپۆرت
694 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێک لە دەرکەوتنی وشکەساڵی لە عیراق

ئا: ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

روانگەی ئابووریی عیراق بڵاویكردۆتەوە «بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا لە بارەی كەشوهەوای ئەم وەرزەی هاوینەوە ئاماژەی بەوەداوە كە مەترسیی گەورە لەسەر كەشوهەوای عیراق هەیە»، بەپێی راپۆرتەكە «خاكی عیراق لە ساڵی 2020ەوە تائێستا بە رێژەیەكی زۆر تووشی كرژبوون بۆتەوە».
هەر لەوبارەیەوە، رێكخراوی «بیركلی ئیرس»ی ئەمریكی بۆ زانستەكانی داتا و ئاماری ژینگە رایگەیاندووە: عیراقییەكان تووشی كێشەی گەورەی پلەی گەرما بوونەتەوە، بەجۆرێك پلەی گەرمای پایتەختی عیراق بەرزبۆتەوە بە پێوەری 1.7 پلەی سەدی لەنێوان ساڵی 1960 و 2021دا، كە لەم هاوینەدا گەیشتۆتە 50 پلەی سەدی. بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكە، عیراق بە پێنجەم وڵات دەژمێردرێت كە هەمیشە ئامادەیە بۆ گۆڕانی كەشوهەوا.
هەروەها بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتیش، كەمبوونەوەی ئاو لە عیراق بەردەوام دەبێت بە دوو هۆكار، یەكەمیان زۆربوونی خواستی هاووڵاتیان بۆ ئاو و پڕكردنەوەی پێداویستییە كشتوكاڵییەكان، دووەمیشیان بەهۆی ئەو سەرچاوانەی ئاوی عیراقەوە كە لە دەرەوەی عیراقەوە دێن و بەپێی دۆخی سیاسی كەم و زۆر دەبێت. هەروەك راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەش داوە «تەنها لەمساڵدا و بەهۆی  كەمبوون و نەمانی ئاوەوە، 20 هەزار هاووڵاتی عیراق لە گوندەكانەوە بۆ شارەكان کۆچیانکردووە».
ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆمەڵەی جووتیارانی عیراق لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: كەمئاوی و وشكەساڵی، كاریگەریی لەسەر 40 %ی دانیشتوانی عیراق دروستكردووە، هەروەها «زۆرینەی خاكی عیراق مەترسیی بە بیابانبوونی لەسەرە».

سەرچاوە: ئاژانسەكان

#كەشوهەوا #عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان