دیمە قندلفت، لە گۆرانییەوە بۆ نواندن

10:41 - 2022-09-20
هەمەرەنگ
414 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان

ئەکتەر و گۆرانیبێژی سوری دیمە قندلفت کۆلێجی ئابووری تەواو کردووە و سەرەتاکانی بە گۆرانی وتن لە تیپێکی میوزیکی بە ناوی «الفرح» دەستپێکردووە پاشان چۆتە تیپێکی دیکە بە ناوی «قوس قزح» یەکەم دەرکەوتنیشی لە بواری گۆرانیدا لەگەڵ بەشار زرقان بوو کە شیعرێکی مەحمود دەروێشیان پێشکەش کرد، پاشان چووە تیپی «سفر» کە تیپێکی میوزیکی بوو پێکهاتبوو لە نۆ کەس و ئاهەنگێکیان لە لوبنان سازکرد، هەروەها تەلەفزیۆنی سوریا بەشێک لە گۆرانییەکانیانی پەخشکرد، دوای ئەوە دیمە چووە پەیمانگەی باڵای هونەری شانۆ و لەوێوە دەستیکرد بە نواندن سەرەتا لە شانۆگەری «أغنیة القمر» بەشداریکرد، دوابەدوای ئەوە لەگەڵ ئەستێرەی سوری سامر المصری و باسل خیاط لە شانۆگەری «أبیض-أسود» رۆڵی گێڕا، یەکەم دەرکەوتنی لە دراما تەلەفزیۆنییەکاندا لە درامای تەلەفزیۆنی «أبیض أبیض» دا بوو شانبەشانی ئەستێرەی سوری عابد فهد رۆڵی گێڕا.
دیمە قندلفت بە رەگەز سوری کریستیانە ساڵی 1979 لە سوریا لە دایکبووە، ئەستێرەی دیمە گەشایەوە کاتێک بە توانا ناوازەکانی لە نواندندا توانی سەرنجی گەورە دەرهێنەرانی عەرەب و سوریا رابکێشێت شانبەشانی ئەستێرە سورییەکانی دیکە لە بواری تەلەفزیۆن و سینەمادا چەندین رۆڵی سەرنجڕاکێشی پێشکەشکردووە لەوانە: جلسات النسائیة، زمن العار، ستیسلو، بعد عدة سنوات، الاعتراف، فوضی، الشک، علاقات عامة، الأم...هتد.
لە ژیانی تایبەتیدا دیمە لە ساڵی 2015 ەوە ژنی هیمام الجزائیری وەزیری ئابووری پێشووی سوریایە. 
شایەنی باسە دیمە قندلفت وەکو میوان لە بەشی چوارەمی زنجیرە درامای الهیبة-ی تیم حەسەن رۆڵی گێڕاو و بۆ ئەو رۆڵەی لە خەڵاتەکانی «الموریکس دور» دا خەڵاتی باشترین ئەکتەری عەرەبی پێبەخشرا.

 سەرچاوە: elcinema.com

بابەتە پەیوەندیدارەکان