لاپەڕەی ئابووری
ئابووری هه‌ر وڵاتێك له رووی بازاڕی كاره‌وه په‌یوه‌سته به گه‌شه‌كردنی هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و گشتییه‌وه، هه‌ر كامێك له‌م دوو كه‌رته پشتگوێ بخرێت، یان دوا بكه‌وێت، ناهه‌وسه‌نگی و پشێوی له بازاڕی كاردا دروست ده‌كات و كاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و بێكاریی شاراوه، هه‌رێمی كوردستان له‌مێژه پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌رته‌یه، به تایبه‌ت كه‌تی تایبه‌ت كه تا راده‌یه‌ك پشتگوێ خراوه‌و ئه‌مه‌ش وای كردووه خه‌ڵكی به گشتی په‌له‌ی بێت بۆ دامه‌زراندنی له كه‌رتی گشتیدا، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و ناڕێكییه‌دایه.
له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌رانه
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبۆوه‌و بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش رێكخستنه‌وه‌ی ده‌ستی كار‌و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بوو له كه‌رتی تایبه‌تدا بۆ هاووڵاتیان، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌ش كردنی دادپه‌روه‌رانه‌و گرنگیدان به ده‌ستی كاری خۆماڵی، له رێگه‌ی ته‌رخان كردنی رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له ده‌رفه‌تی كار بۆ ده‌ستی كاری خۆماڵی.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه، كه پێویسته حكومه‌ت هه‌موو ئاسانكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك بكات بۆ یارمه‌تیدانی گه‌نجانی كوردستان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌تدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ كۆمپانیاكان پابه‌ند بن به بڕیاری حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌بێ لانیكه‌م 70%ی ده‌ستی كاریان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بن، به پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران ئاماژه‌ی به گرنگی ئامار‌و زانیارییه‌كان و هه‌بوونی داتاسه‌نته‌رو ناوه‌ندی دۆزینه‌وه‌ی كار كرد تا ئاسانكاری بكرێت بۆ دابین كردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و داواش كرا په‌رله‌مانی كوردستان په‌له بكات له په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه یاسای نوێی كار، كه ستراتیژێكی نوێ ده‌بێت بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان كرێكار‌و خاوه‌نكارو له هه‌مان كاتدا په‌له بكرێت له گه‌ڵاڵه كردنی پڕۆژه یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و دابین كردنی مافه‌كانیان له كه‌رتی تایبه‌تدا.
كرێكار ده‌بێ له داهاتووی خۆی دڵنیا بێت
گرنگی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دایه، كه‌رتی تایبه‌ت ده‌گه‌یه‌نێته ئاست و قۆناغێكی زۆر باش به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوودا، چونكه پێشتر كرێكار له كه‌رتی تایبه‌تدا جگه له مووچه‌یه‌كی مانگانه هیچ ماف و ئیمتیازێكی نه‌بوو، له‌و ماف و ئیمتیازانه‌ی له كه‌رتی گشتیدا ده‌درێت به كارمه‌ند، به شێوه‌یه‌كی گشتی جاران كرێكارێك كه له كۆمپانیایه‌ك كاری ده‌كرد، چاره‌نووسی دیار نه‌بوو، واته ئه‌گه‌ر 30 ساڵ كاری بكردایه هیچ خانه‌نشینی و پاشه‌كه‌وتێكی نه‌بوو، ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌رته رێك بخرێته‌وه‌و كرێكار دڵنیا بێت له‌وه‌ی دوای ساڵانێكی زۆر له ماندوبوون، ره‌نجی به زایه ناچێت، له كاتی كاریشدا ده‌رماڵه تایبه‌ته‌كانی تایبه‌ت به جۆری كاره‌كه‌ی وه‌رگرێت، ئه‌وا گه‌نجانیش روو ده‌كه‌نه كه‌رتی تایبه‌ت و هه‌موو هه‌وڵێكیان ناخه‌نه گه‌ڕ بۆ دامه‌زراندنیان له كه‌رتی گشتیدا.
به‌ڵام پلانێكی له‌و جۆره هه‌روا ئاسان نییه‌و ئاماده‌كارییه‌كی زۆری ده‌وێت، به‌ر له هه‌موو شتێك وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتی، پێویسته میكانیزمی گونجاو هه‌بێت بۆ راهێنان و په‌ره‌پێدانی تواكانی گه‌نجانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستێكدا بن كه كۆمپانیاكان ناچار نه‌بن په‌نا به‌رن بۆ هێزی كاری ده‌ره‌كی و سوود له توانای خۆماڵی وه‌ربگرن.
كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاریی شاراوه
ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه به وردی جێبه‌جێ كرێت، فشارێكی زۆر له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی كه‌م ده‌بێته‌وه‌و یارمه‌تیده‌رێكی زۆر باشیش ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و بێكاریی شاراوه، چونكه دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌ستی كار له كه‌رتی گشتیدا، ده‌بێته هۆی زیادبوونی بیكاریی شاره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیدا ئه‌گه‌ر پێویست بێت سێ كه‌س كار بكه‌ن، ده‌بینین هه‌شت نۆ میلاكی هه‌یه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا جگه له سێ كه‌سه‌كه، ئه‌وانی دی به‌شێك ده‌بن له بیكاریی شاراوه، واته دامه‌زراون و به رواڵه‌ت كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستیدا هیچ به‌رهه‌مێكیان نییه‌و به‌وه‌ش ده‌وترێت بێكاریی شاراوه.
به كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاریی شاراوه‌ش به‌شێكی زۆر له بودجه‌ی به‌هه‌ده‌رچوو بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی دیكه‌دا ده‌خرێته‌وه گه‌ڕ، به‌مه‌ش هاوسه‌نگی بۆ هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هه‌ردوو كه‌رته‌كه ته‌ریب و شانبه‌شانی یه‌كدی كار ده‌كه‌ن و ده‌بنه ته‌واوكه‌ری یه‌كدیش له‌ڕووی ئابوورییه‌وه