ئوسترالیا هاوكاریی هەرێم دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە ژینگەییەكاندا

08:51 - 2022-10-06
کوردستان
471 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ پاوڵا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق، تاوتوێی چەند پلانێكی هاوبەشیان كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی كێشە ژینگەییەكان و ئاسایشی ئاو و قەیرانی وشكەساڵی.
لەكۆبوونەوەكەدا، كە دوێنێ بەڕێوەچوو و تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی كێشە ژینگەییەكان. هەردوولا جەختیانكردەوە لەسەر پێویستیی كاری هاوبەش بۆ دانانی پلانی گونجاو بۆ پاراستنی ژینگە و پاراستنی ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وشكەساڵی لە عیراق و هەرێمی كوردستاندا.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا حكومەتی ئوسترالیا ژمارەیەك پسپۆڕ بنێرێتە هەرێمی كوردستان تا هاوكاریی حكومەتی هەرێم بكەن لە دانان و جێبەجێكردنی ستراتیژی گونجاو لە بوارەكانی ژینگە، ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوی وشكەساڵی. بڕیاریشدرا بۆ هەمان مەبەست لە داهاتوویەكی نزیكدا چەند كۆمپانیایەكی تایبەتمەندی ئوسترالی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان