عیراق سەرۆکایەتی کۆنگرەیەک دەکات لەبارەی تاوانی رێکخراوەوە

09:51 - 2022-10-17
عیراق
370 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆز بەکر فەتاح، نوێنەری هەمیشەیی عیراق لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا، سەرۆکایەتی کۆنگرەی لایەنەکانی بەشدار لە رێکەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بەنەهێشتنی تاوانی رێکخراو دەکات.

لەو کۆنگرەیەدا هەموو وڵاتانی بەشدار لە رێکەوتنی نەهێشتنی تاوانی رێکخراو، ئەندامان و چاودێران و رێکخراوە ناحکومییەکان بەشدارن، لە ماوەی نێوان 17 تا 21ی ئەم مانگەدا لەبارەی هەندێک پڕۆژە بڕیارەوە گفتوگۆ دەکرێت کە وڵاتان بەنیازن بەڕەسمی پێشکەشی بکەن کە تایبەتە بەچەک و قاچاغچێتی بەکۆچەران و بابەتە پەیوەندیدارەکان بەتاوانی رێکخراو.

لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بەمادەی هۆشبەر و تاوان و کۆمەڵی مەدەنی و وڵاتە ئەندامەکان هەندێک چالاکی جۆراوجۆر پێشکەش دەکەن.



بابەتە پەیوەندیدارەکان