فەرماندەیی ھێزەكانی 70 راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
فەرماندەیی ھێزەكانی 70 راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە سەبارەت بە برینداربوونی فەرماندە ئاكام عومەر و شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنێكی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پاشماوەكانی داعش، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 19/10/2022 ھێزێكی سەر بە فەرماندەیی ھێزەكانی كۆماندۆ بۆ ئۆپەراسیۆنێك لەدژی تیرۆریستانی داعش لە سنوری ناحیەی زینانە، بۆمبی چێندراو بە لە ئۆتۆمبێلەكانی ھێزەكەدا تەقیەوەو لە ئەنجام دا ئەفسەرێك بە ناوی ملازمی یەكەم (زوھێر فایەق) شەھید بوو، ھەروەھا فەرماندەی ھێزەكانی كۆماندۆ (ئاكام عومەر ) و چەند پێشمەرگەی تر بریندار بوون كە ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشكیدان.
لە داھاتوودا روونكردنەوەی زیاتر رادەگەیەنین
فەرماندەیی ھێزەكانی 70
19/10/2022