بە چەند هەنگاوێك جوانترین وێنە بچركێنە

07:50 - 2022-10-22
هەمەرەنگ
816 جار خوێندراوەتەوە

بێگومان لای هەموان ئاشكرایە كچان بەوە ناسراون كە هیوایەتیان وێنە چركاندن و سێڵفیە، هەربۆیە پێویستە بشزانن كە چۆن و لە كۆێ وێنە دەچركێنن تاكو وێنەكانیان بە جوانترین شێوە دەربكەوێت.

بە چەند هەنگاوێك وێنەكانت جوانتر بكە:

1-شێداركەرەوەی پێست گرنگە بۆ هەموو جۆرە پێستێك، دوای ئەوەی دەموچاوت دەشۆیت راستەوخۆ پێستت بە كرێمی شێداركەرەوە جوانتر و رەونەقدارتر بكە، چونكە گەر بێت و شێداركەرەوە بەكاربهێنیت ئەوە وشكی پێستت چارەسەر دەكرێت و لەهەمانكاتدا كاتێك كە مەیك ئەپ بەكاردەهێنیت پێستت جوانتر دەبێت.

2-پرایمەر و كۆنسیلەر بەكاربهێنە، چونكە پرایمەر پارێزەری پێستە پێش ئەوەی فاوندەیشن بەكاربهێنرێت پرایمەر چینی سەرەوەی پێست دەپارێزێت لە زیانی مەیك ئەپ و لە هەمانكاتدا كونیلەكانی پێست كەمتر دەكاتەوە و ناشیرینی و عەیبەكانی پێست دەشارێتەوە، كۆنسیلەریش بە یەكێك لە باشترین چارەسەرەكان دادەنرێت لە شاردنەوەی كێشەكانی پێست و ناهێڵێت لە كاتی مەیك ئەپ كرندا پێستت ناشیرین بێت.

3-فاوندەیشنی فول كەڤەر بەكارمەهێنە، چونكە زیان بە پێستت دەگەیەنێت و وێنەكەت لێ تێكەدات، تا دەتوانیت فاوندەیشنی كەڤەری كەم بەكاربهێنە تاوەكو سادە وئاسایتر دەربكەویت لە وێنەكەدا.

4-لەبەردەم رووناكییەكی ئاسایی و سروشتی وێنەكەت بچركێنە چونكە ئەو روناكییە وادەكات زۆربەی كێشەكانی پێست بشاردرێتەوە، رووناكییەكەت لە خۆر، رووناكی دەرگا، رووناكی پەنجەرە وەربگرە چونكە هەر یەك لەو رووناكییانە جوانی تایبەت بە وێنەكەت دەبەخشێت، بەڵام لەهەمانكاتیشدا رووناكییەكی بێزاركەر و زۆریش نەبێت كە وابكات كێشەكانی پێستت ئاشكرا بكات و جوانی وێنەكەت تێكبدات.

5- هەر یەك لە سەر رومەت و پۆدرەی پێست بەكاربهێنە، چونكە ئەمە وادەكات كە رەونەق و جوانی دەموچاوت دەربكەوێت و زیادەڕۆیش مەكە لە مەیك ئەپەكەتدا چونكە ناسروشتی دەردەكەویت.

دیانا ئه‌حمه‌د

بابەتە پەیوەندیدارەکان