سەرۆک کۆمار پەیامێکی لە سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێگەیشت

01:57 - 2022-11-05
عیراق
332 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عیراق، د.لەتیف جەمال رەشید پەیامێکی پیرۆزبایی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێگەیشت.
لە نامەکەدا متمانەی خۆی دوپاتکردۆتەوە و تیایدا هاتووە، ئەزموون و سەرکردایەتی ئێوە رۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراسی فیدراڵی یەکگرتوودا، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عیراق بکات.
 سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەشداوە کە پێکهێنانی حکومەتێکی کاریگەر بەدەسەڵاتی تەواوەوە، توانای وەڵامدانەوەی داواکارییە رەواکانی دەبێت لە رێگەی چاکسازیی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، هەروەها پێویستیش دەبێت بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلی عیراق بە تایبەت بۆ ژنان و گەنجان.
گۆتێرێس جەختیکردۆتەوە، عێراق وەک یەکێک له وڵاتانی دامەزرێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکاریی بەردەوامی لەگەڵ نەتەوه یەکگرتووه کاندا هەیه، جارێکی دیکەش دڵنیاتان دەکەمەوە بۆ بەردەوامبوون له هاوکارییەکان لەگەڵ حکومەتی عیراق و بەڕێزتاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان