״بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان״

09:27 - 2022-11-08
عیراق
649 جار خوێندراوەتەوە

لە پەراوێزی كۆنفرانسی باڵای كەشوهەوا COP27 كە لە شەرم ئەلشێخی كۆماری میسر بەڕێوەدەچێت، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازی لە خاتوو نەجلا بودن سەرۆك وەزیرانی تونس، كرد.
لە دیدارێكدا، سەرۆك وەزیران، پیرۆزبایی خۆی و قەیس سەعید سەرۆك كۆماری تونسی گەیاندە سەرۆك كۆمار بەبۆنەی هەڵبژاردنی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كارەكانیدا. لای خۆیەوە، سەرۆك كۆمار خواستی عیراقی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی بنیاتنان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی هەردوولا لە بوارەكانی پەروەردە، گەشتوگوزار، ژینگە و سێكتەرەكانی تر، دووپاتكردەوە كە لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتدا بێت.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان