هەماهەنگی زیاتری پێشمەرگە و سوپای عیراق

09:41 - 2022-11-19
عیراق
394 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا لەگەڵ سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگریی عیراق كۆبووەوە.
‏‎لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەكان و رێوشوێنەكانی ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی داعش تاوتوێكران و جەخت لە هاریكاری و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق كرایەوە بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە لەپێناوی پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەكە.
‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق كرد و وتی، دۆخی ئەمنی عیراق وادەخوازێت هەموومان هاوكار و هەماهەنگ بین لەپێناوی پاراستنی سەقامگیریی وڵات و هاووڵاتیانمان.
‏‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا چەند پڕۆژەیەكی هاوبەش لەپێناوی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان و زیاتركردنی كردە سەربازییەكان گەڵاڵەكران و هەردوولا هاوڕابوون كە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەبێت كاری لەپێشینە بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان