ئەرکی حکومەتە دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن

08:39 - 2022-11-20
عیراق
322 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كۆبووەوە.
لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناوی سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتی و پشتیوانی لایەنەكان كردەوە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكومەت، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر و چارەسەركردنی كێشەكان.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە یەكدەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرد لەپێناوی داهاتووی وڵات و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكە و رایگەیاند، هاوكاری و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەپێناوی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت و سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی، فاكتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانە. ئەركی حكومەتیشە دەستوور بكاتە بنەمای كاركردن تاوەكو مافی هەموو گەلانی عیراق پارێزراوبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان