بۆچی لە زستاندا كێشمان زیاد دەكات؟

04:14 - 2022-11-23
هەمەرەنگ
373 جار خوێندراوەتەوە

كێش زیادبوون لە وەرزی زستاندا مەترسییەكی زیاتری هەیە، چونكە كێش زیادكردنی كتوپڕ و زیاد لە سنووری خۆی دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەكانی شەكرە و دڵ.
بێگومان هەموان ئەوە دەزانن لە  زستان كەمتر چالاكین وەك لە وەرزەكانی دیكەی ساڵ، چونكە لە زستاندا پلەكانی گەرما دادەبەزێت و خەڵك وای لێدێت تاقەتی جووڵەی نەمێنێت و لەشی مرۆڤ لە وەرزی زستاندا بە شێوەیەكی گشتی خاو دەبێتەوە، هەر وەك دەزانین زستان بە وەرزی تەمەڵی و خەو ناسراوە، هاوكات بەهۆی گۆڕانی وەرز و كەمی جووڵەوە هەرسكردن كەم دەبێتەوە، ئەندامەكانی جەستە بەخاوی كار دەكەن ئەمەش دەبێتە هۆی قەڵەویی لە وەرزی زستاندا.

دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان