راپۆرتی/ سه‌هه‌ند كۆیی
ژینی بنه‌ره‌تی تێكه‌ڵاو، قوتابخانه‌یەکی حوكمی جیاواز و تایبه‌تمه‌ندە، به‌هۆی وه‌رگرتنی ئه‌زموونێكی زۆر له سیسته‌می سویدی په‌روه‌رده‌یی و وڵاتانی تر و به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دایك و باوكی قوتابیان، توانیویه‌تی گۆڕانێكی نوێ و شێوازێكی تازه پیاده بكات له به‌رێوه‌چوون و به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له وڵاته‌كه‌مان به‌گشتی و سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه بەتایبەتی.
به گرنگمان زانی له راپۆرتێكی تایبه‌تدا ئاشناتان بكه‌ین به‌و ئامانج و پره‌نسیپ و شاڕێگایانه‌ی كه له‌و قوتابخانه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی جێبه‌جێده‌كرێن.
گۆڕینی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یه
نیگار ره‌شید حه‌مید، به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه، وتی: ئامانجی سه‌ره‌كیمان گۆڕینی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یه كه زۆر ده‌مێكه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه هاوشێوەی سیسته‌می هاوچه‌رخی وڵاتانی پێشكه‌وتوو بێت.
وتیشی: کار بۆ بەدیارخستنی كه‌سایه‌تی قوتابی دەکەین، تا بڕوای به‌خۆی هه‌بێت و له هه‌مانكاتیشدا دۆزینه‌وه‌ی توانای منداڵان، ئه‌و بنه‌ما و به‌هایانه‌ی ئێمه دامانڕشتوون، له‌سه‌ر بناغه‌ی دیموكراسی و رێزگرتنه له هه‌موو مرۆڤێك و هاو نرخی و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه، دواتر یه‌كسانی كوڕ و كچ و دروستكردنی كه‌سایه‌تی دادپه‌روه‌ر و رێزگرە له كه‌سانی لاواز.
نیگار رەشید وتیشی: گه‌ر بمانه‌وێ پڕۆسه‌كه به‌و شێوه‌یه بێ دەمانەوێت، پێویستە قوتابخانه‌كان بینای تایبه‌تی خۆیان هه‌بێ، یه‌ك ده‌وامیش بێ و ژماره‌ی خوێندكاره‌كانیش له هه‌ر گروپێك له بیست و پێنج خوێندكار تێپه‌ڕنه‌كات. وانه‌وتنه‌وه له‌م قوتابخانه‌ی ئێمه‌دا به‌شێوازی گروپه، پێكهاتوون له پێنج یان چوار کەس، پرسیاره‌كان و چالاكیه‌كانی ناو پۆل به هاوكاری یه‌كتر دەکەن. دواتر ئاڕاسته‌ی مامۆستای ده‌كه‌ن، پڕۆگرامه‌كانیش هه‌مان پڕۆگرامی خوێندنن.
تایبەتمەندییەکانی قوتابخانەکە
سه‌باره‌ت به‌جیاوازی ئه‌م قوتابخانه و قوتابخانه‌كانی تر، مامۆستا نیگار دەڵێت: جیاوازیه‌كه له‌وه‌دایه پێش هه‌موو شتێك كاتێك دێیته ژووره‌وه ئه‌بێ پێڵاوه‌كانت دابنێ ی بۆئه‌وه‌ی سه‌رفه‌رش و ناو هۆڵ و پۆل پیس نه‌كه‌یت، به‌ڵكو ده‌بێ كاله‌ی تایبه‌ت بكه‌یته پێت، كاتێكیش ئه‌ته‌وێ بچیته پۆله‌كان، ده‌بێت داوای یارمه‌تی بكه‌یت و له‌گه‌ڵ سڵاو لە كه‌سی میوان، نوێنه‌ری پۆل به‌خێرهاتنت ده‌كات و یه‌كێكی تر له خوێندكاره‌كان شیرینی ده‌به‌خشێته‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكاره‌كان له پۆله‌كاندا دابه‌شبوونه به‌سه‌ر چه‌ند گروپێك و به‌شێوازی دانیشتن له هه‌ڵسوكه‌وتدا ته‌واو سه‌ربه‌ست و ئازادن، به‌جۆرێك ده‌توانن به درێژبوونه‌وه‌ش وانه‌بخوێنن، ئه‌گه‌ر چاویش بخشێنینن به‌پۆله‌كه‌دا جگه له یاساكانی پۆل و خشته‌ی به‌یانی و ناو و وێنه‌ی خوێندكاره‌كان چه‌ندین وێنه‌ی نووسراو و كاری ده‌ستی هه‌ڵواسراوه. هه‌روه‌ها بوونی (بووكه‌ڵه‌یه‌ك) له هه‌ر پۆلێكدا كه هه‌موو رۆژانی پێنج شه‌مه خوێندكارێك دەه‌یباته‌وه و له ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ری (بووكه‌ڵه‌كه)دا یادگاریه‌ك تۆمارده‌كات، هه‌روه‌ها مامۆستاكانیش بۆماوه‌ی یه‌ك سەعات وانه به‌خوێندكاره‌كان ده‌ڵێنه‌وه، مه‌رجیش نییه وانه‌ی دیاریكراو بخوێنن، پاشان بۆ ماوه‌ی ده ده‌قیقه بۆچاره‌کێك له‌پشوودا ده‌بن و ده‌چنه‌هۆڵه‌وه، هه‌رخوێندكارێكیش ئاره‌زووی له خواردن یان خواردنه‌وه هه‌بێ له فرۆشگه‌ی قوتابخانه‌كه ده‌یكڕێت و له‌سه‌ر ئه‌و سفره‌یه داده‌نیشن كه راخراوه، بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خواردنه‌كه نه‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
وتیشی:جگه له سه‌نته‌ری كۆمپیوته‌ر هۆڵه‌كانی مۆسیقا و وه‌رزش و وێنه‌كیشانمان هه‌یه و وه‌ك وانه‌كانی تر له‌لایه‌ن مامۆستای پسپۆره‌وه ده‌وترێته‌وه كه پێشتر بۆماوه‌ی شه‌ش رۆژ له‌لایه‌ن مامۆستایانی بیانی خولیان بینیوه.
ئەو چەمکانەی لە قوتابخانەکە پەیڕەو دەکرێن
-بازنه‌ی به‌یان: بریتییه له كۆمه‌ڵه زانیاریه‌ك رۆژانه پێشكه‌ش به‌خوێندكار ده‌كرێت.
-یاسای پۆل: ده‌بێت خوێندكار له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه فێری داڕشتنی یاسا بكرێت هه‌ر له پۆلی یه‌كه‌مه‌وه په‌یڕه‌وی یاساكان بێت.
-چالاكی كاری ده‌ستی/ لێره‌دا بایه‌خی زۆر به چالاكیه‌كانی ناو پۆل ده‌ده‌ین، واتا كاره‌كان به‌ده‌ستی خۆیان ده‌كه‌ن وئێمه‌ش پێداویستییه‌كانیان بۆدابین دە‌كه‌ین.
-سه‌رۆكی په‌رله‌مان/ بریتییه له‌وه‌ی قوتابیه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان ده‌كرێت به هاوكاری چوارقوتابی تر كه رۆڵی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌بینن، كاری ئه‌مانه سه‌رپه‌رشتیكردنی لیژنه‌تایبه‌تیه‌كانی قوتابخانه‌یه‌وله‌هه‌مانكاتیشدا هه‌رگرفت و كێشه و تێبینیه‌كیان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌یكه‌نه داواكاری و ئاڕاسته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی.
-هێمای گۆ/ بریتییه له‌وه‌ی كاتێك قوتابیه‌ك بیه‌وێ پرسیار له مامۆستا بكات، ئه‌وا په‌نجه‌كانی ده‌ستی وه‌ك ئاماژه‌پێكرن به‌كاردێنێت، په‌نجه‌ی یه‌ك واتا ئه‌مه‌وێ هه‌ڵبستم، په‌نجه‌ی دوو پرسیارم هه‌یه، په‌نجه‌ی چوار واتا حه‌زه‌كه‌م زیاتر به‌شداربم.
-سندوقی ئاگاهی/ دانانی سندوقێك له‌ناو قوتابخانه‌كه، هه‌موو قوتابیه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر سه‌رنج و تێبینیه‌كی هه‌بێ له هه‌ر مامۆستایه‌ك، بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆی بنووسێ له‌سه‌ر كاغه‌زێك ب‌ینوسێ و ب‌یخاته ناو سندوقه‌كه و دواتر به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه هه‌فته‌ی دووجار ده‌یكاته‌وه و كۆی داواكارییه‌كان ئاراسته‌ی مامۆستای ناوبراو ده‌كات.
-دیداری گه‌شه/ ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ك یاخود چه‌ند قوتابیه‌كی تر بوونه هۆكاری ئاڵۆزی و شێواندنی قوتابخانه و پۆل و هاوڕێكانی تری، ئه‌وا به ئاماده‌بوونی باوكی و به‌رێوه‌به‌ر بۆ ماوه‌ی نیوسەعات له ژوورێك گفتوگۆده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
-سزاوپاداشت/ لای ئێمه به‌رده‌وام خوێندكار ده‌ست خۆشی لێده‌كرێت له كاره‌كانیان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی لاوازیشن، سزاش روخێنه‌ر نییه به‌ڵكو بۆ چاكردنه.
-گه‌شت و گرنگییه‌كانی/ سه‌ردانكردنی شوێنه‌وار و كارگه و فه‌رمانگه و زانكۆ و په‌یمانگا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كان ...
-به‌كارهێنانی چه‌ند فۆرمێك/ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندكار تا له كاره‌كانیان بگه‌ین و گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كیان هه‌بێ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی و گۆڕانكاری تیایدا.
-دانانی نوێنه‌ری پۆل/ ئه‌ویش بۆ راپه‌ڕاندنی كاری خوێندكارانه له‌ناو پۆلدا، وه‌ك داواكردنی پێداویستی یان هه‌بوونی كێشه، ئه‌م نوێنه‌ره‌ش ده‌بێ به هه‌ڵبژاردن و دیموكراتیانه دابنرێ.
-كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری پۆل/ بریتییه له‌وه‌ی هه‌فتانه ده‌بێت نوێنه‌ری پۆله‌كان كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان بکەن و ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بكه‌ن له هه‌ركێشه و چالاكی و گیروگرفتێك.
-ئه‌نجومه‌نی دایك و باوكان/ بریتییه له رۆڵی مه‌زنی ئه‌وان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی پۆله‌كان، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌بێت باوكی خوێندكار شاره‌زایی هه‌بێت له شوێنی مناڵه‌كه‌ی له پۆل و قوتابخانه‌دا.
-زه‌نگی قوتابخانه/له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوو زه‌نگ نییه، ئه‌مه‌ش رەنگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هه‌بووه له‌سه‌ر قوتابخانه‌كه‌ی ئێمه‌ش، كه‌كاتی خۆی هات خوێندكار ده‌چنه‌پۆل،كه‌ته‌واویش بوو مامۆستا دێته ده‌ره‌وه،هه‌موو پۆلێكیش كاتژمێری لێ هه‌ڵواسراوه.
په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م شێوازه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه و پێشكه‌وتنی ئاستی زانستی قوتابی و خوێندكاران، مامۆستا نیگار گه‌شبینی خۆشی نیشاندا و به‌هیواو ئومێدێكی گه‌وره‌وه لێی روانی، دڵنیاشە له‌وه‌ی پاش چه‌ند ساڵێكی تر گۆڕانێكی ریشه‌یی سه‌ركه‌وتووی په‌روه‌رده‌یی دێنێته كایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له وڵاتانی وه‌ك ئه‌سكه‌نده‌نافی سوید و دانیمارك و نه‌رویج پیاده ده‌كرێت.