شانۆیی (شه‌وێك و دوو ته‌نیایی) نووسین و ده‌رهێنانی ئازاد به‌رزنجی، نواندنی عوسمان مه‌عروف و رووبار ئه‌حمه‌ده، سینۆگرافی: سیروان جه‌مال، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر شانۆی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كورد نمایشكرا.
نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ده‌رهێنه‌ر ئازاد به‌رزنجی له‌باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه وتی: هه‌ر چه‌نده ماوه‌یه‌كه به شێوه‌ی كرده‌یی له شانۆ دابڕا بووم، به‌ڵام به شێوه‌ی تیۆری له شانۆ به‌رده‌وام بووم و له زۆربه‌ی ئه‌و شانۆیانه‌ی كه پێشكه‌شكراون ئاماده بووم.
سه‌باره‌ت به ده‌رهێنانی ئه‌م شانۆیه‌ش ئازاد به‌رزنجی وتی: وه‌ك خولیایه‌ك هه‌ر لام مابوو و وه‌ك هه‌وڵێك ئه‌زموونی ئه‌م ده‌قه‌م نووسی و هه‌رچه‌نده دۆخه‌كه له‌بارنه‌بوو و كێشه هه‌بوو، به‌ڵام خۆم كاری ده‌رهێنانم بۆ كرد.
وتیشی: له ئێستاشدا كاری شانۆیی جۆریك له سه‌ركێشییه، چونكه زه‌مینه‌كان له‌بارنین و پشتیوانی له شانۆ ناكرێت و ئه‌كته‌ره‌كان به‌داخه‌وه پابه‌ندن به‌ئه‌ركیتره‌وه و چه‌ندین كه‌ند و كۆسپی تریش له‌سه‌ر رێیه‌كه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به شانۆی (شه‌وێك و دوو ته‌نیایی) به‌رزنجی وتی: بۆ ئه‌و ده‌قه سوودم له دوو ده‌ق وه‌رگرتووه و بووه به ده‌قێكی جیاوازی كوردی و چاره‌نووسی هونه‌رمه‌ند له‌م وڵاته چاره‌نووسێكی كاره‌ساتباره و زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ژیانی خۆیان به‌جددی بۆ هونه‌ر ته‌رخان كردووه و چاره‌نووسیان وای لێهاتووه كه كه‌س ئاره‌زووی پێناخوازێت و ناچارن ده‌ست له هونه‌ر هه‌ڵبگرن و بڕۆن به دوای كارێكی دیكه‌وه، به‌داخه‌وه پشتیوانی نییه بۆ كاری هونه‌ری و داهێنان له‌م وڵاته‌دا. ئه‌م شانۆییه كارێكه كه ته‌نها دوو ئه‌كته‌ر رۆڵ ده‌بینن و به‌زمانی هونه‌ریی پێی ده‌وتریت دیۆدراما و سوودم له هونه‌ری مونتاجی سینه‌مایی وه‌رگرتووه بۆ ده‌رهێنان و ته‌نانه‌ت بۆ نووسینی شانۆكه‌ش.