لە جەزائیر لەسەر تاوانێک 49 کەس لەسێدارە دەدرێن!!

09:27 - 2022-11-24
هەمەرەنگ
367 جار خوێندراوەتەوە

سامی سەعید

جەمالی کوڕی ئیسماعیل تەمەن 38 سال بە خۆبەخش چوو بۆ بەشداریکردن لە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی کە لە دارستانەکانەی تیزی ئوزۆی خێڵەکییەکان کەوتبۆوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کەسێکی نامۆ بوو لەلایان، گومانی ئەوەیان لێکرد کە لەبری کوژانەوەی ئاگرەکە خۆش دەکات، تاوانباریان کرد و پۆلیس گرتی، دواتر لەدەست پۆلیسیان سەندو خۆیان بە زیندوویی سووتاندیان و لاشەکەیان بە ئاشکرا نمایش کرد و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی، رووداوەکە لە 11 ی ئابی 2021 بووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 24-11-2022 تاوانباران لەبەردەم دادگای دارولبەیزا لە کەناری خۆرهەڵاتی جەزائیر دادگایی کران بە تۆمەتی کاری تێکدەرانە و شێواندنی ئاسایشی وڵات، یەکێتیی خاک و نیشتمان، بەشداری لە کوشتنی بە ئەنقەست بە ئاشکرا.
داواکاری گشتی داوای کردبوو کە 70 کەس لە سێدارە بدرێن کە لەم تاوانەوە گلاون بەڵام تەنها 49 کەسیان 
 حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو، 25 کەسی دیکەش لە لایەن داواکاری گشتییەوە داواکراون کە هەریەک بە 10 ساڵ زیندانی حکوم بدرێن.
شایانی باسە لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا 90 کەس گیانیان لەدەستداوە.
دادگا بۆی دەرکەوت کە تاوانبارکردنی جەمالی کوڕی ئیسماعیل تەنها گومان بوو، کە لە بری پاداشتی رۆحی هاوکاری، گرتیان و سووتاندیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان