هه‌ردوو حكومه‌تی فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا رۆژی هه‌ینی رابردوو رێكه‌وتنێكیان ئیمزا كرد، بۆ یارمه‌تیدانی یه‌كدی له دابینكردنی وزه‌دا، به تایبه‌ت كه ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی وزه له ئارادایه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی تایبه‌ت به‌و رێكه‌وتنه‌دا هه‌ردوولا رایانگه‌یاند، هه‌نگاوی باشیان ناوه بۆ هاوكاریكردنی یه‌كدی، به تایبه‌تیش فه‌ره‌نسا له رێگه‌ی ناردنی غازه‌وه یارمه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌دات و ئه‌ڵمانیشا له رێگه‌ی دابینكردنی كاره‌باوه یارمه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌دات.
فه‌ره‌نسا كه خاوه‌نی وێستگه‌ی ئه‌تۆمییه بۆ به‌رهه‌مێهانی كاره‌باو %60ی به‌رهه‌می كاره‌بای له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئێستا كاره‌بای پێویستی به‌شی وڵاته‌كه‌ی نییه، له كاتێكدا ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو فه‌ره‌نسا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه كاره‌بای لێ زیاد بوو، هه‌نارده‌ی ده‌رودراوسێی ده‌كرد.
بارودۆخی ئه‌م دواییه ئاسایشی وزه به جۆرێكه ئه‌ڵمانیاش بۆ دابین كردنی غاز پێویستی به هاوكاریی فه‌ره‌نسا ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌موو غازی هاورده‌ی له روسیاوه ده‌هێناو ئێستاش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نه‌ما، به‌ڵام فه‌ره‌نسا یارمه‌تیده‌رێكی باش دبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوار وێستگه‌ی تایبه‌ت به هاورده‌و وه‌رگرتنی غازی هه‌یه‌و به نیازه وێستگه‌ی پێنجه‌میش دروست بكات.
ئاژانسه‌كان