یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان وهزارهتێكی دیكه له كابینهكهی سودانی وهردهگرێت.
ئهمڕۆ شهممه 3/12/2022 ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق له كۆبوونهوهی خۆیدا دهنگی دا به نزار محهمهد سهعید ئامێدی بۆ وهرگرتنی پۆستی وهزیری ژینگهی عیراق.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەکەی سودانیدا دوو وەزارەتی بەرکەوتووە کە وەزارەتەکانی داد و ژینگەن. لەم کابینەیەدا کورد خاوەنی چوار وەزارەتە و دوو وەزارەتەکەی دیکە بەر پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە کە وەزارەتەکانی دەرەوە و ئاوەدانکردنەوەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە د. سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: یەکێتی ئیستحقاقی خۆیەتی دوو وەزارەتی لە کابینەکەی سودانی بەربکەوێت، بێگومان لەو چوار وەزارەتەی کە بەر کورد دەکەوێت.
پێشتر ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بە PUKMEDIA ی رایگەیاندبوو: چوار وەزارەت بەر كورد دەكەوێت و لەناو كوردیشدا وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێمان وایە دوو وەزارەت شایستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، بۆ داواكردنی مافەكانی خۆشمان روومان لە پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، خۆ ئەم حكومەتە حكومەتی پارتی نییە، داوای وەزارەتی لێبكەین، ئەم حكومەتە بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانییە.
ئەندامەکەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەشڵێت: بۆ مەسەلەی بەركەوتنی وەزارەتەكان لە حكومەتی عیراقدا ئێمە روومان لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی لە وەرگرتنی بەركەوتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، روومان لە پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، خۆ ئەم حكومەتە حكومەتی پارتی نییە، داوای وەزارەتی لێ بكەین، ئەم حكومەتە بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانییە.