شه‌هید عه‌باس عه‌بدولڕه‌حمان بالین ناسراو به عه‌باس سورچی، ساڵی 1987 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی جوتیار و نیشتمانپه‌روه‌ری هۆزی سورچی-ی گوندی (به‌راك) سه‌ر به ناحیه‌ی گه‌رده‌سێنی قه‌زای ئاكرێ له دایكبووه، تا شه‌شی سه‌ره‌تایی خوێندووه.
ساڵی 2003 له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال، په‌یوه‌ندیی به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كردووه له سنووری كۆمیته‌ی رێكخستنی ئاكرێ.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بووه به پێشمه‌رگه له لیوای 112ی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پاشان گواستراوه‌ته‌وه بۆ فه‌وجی چواری لیوای چوار.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی شه‌هید عه‌باس بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌و ناسراوه، له سنووری ئاكرێ رۆڵ و پێگه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه و هه‌میشه‌ش پێگه‌ی خۆیان خستۆته خزمه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به‌تایبه‌ت له دوای راپه‌ڕینه‌وه و له بواری كاری رێكخراوه‌یی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا.
رۆژی 21/11/2013 كاتێك عه‌باس سورچی سه‌رقاڵی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی بوو، له ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له بازگه‌ی ساحه ته‌بادل له شاری موسڵ شه‌هیدكراوگه‌یشته كاروانی نه‌مرانی یه‌كێتی و رێگه‌ی رزگاری كوردستان.
ئه‌مه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دابووه كه هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سنووری پارێزگای موسڵ هه‌میشه ئامانجی تیرۆریستان و دوژمنان بوون و له‌و رووه‌وشه‌وه یه‌كێتی له‌و سنووره‌دا شه‌هیدی زۆری به‌خشیوه.
شایه‌نی باسه هۆزی سورچی هۆزێكی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌یه و له ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا به ده‌یان شه‌هید و برینداریان هه‌یه.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید