حه‌یده‌ر مه‌نتك
یه‌كێك له پێشمه‌رگه و فه‌رمانده ئازا‌و ناوداره‌كانی ئه‌و رۆژگاره‌ی خه‌بات كه دۆست و دوژمن سه‌رسامبوون به ئازایه‌تی و جوامێریی، شه‌هید (حوسێن بندایزانی) بوو. سه‌باره‌ت به‌و شه‌هیده، هه‌ڤاڵ ره‌هبه‌ری سه‌ید برایم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك ده‌ڵێت: بندایزان له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، گوندێكی دیمه‌ن جوانه، له‌ناو چیا‌و كوێستانه، سه‌ر به قه‌زای چۆمانه، له دۆڵی سه‌كرایه‌تی، گوندێكه له‌باوه‌ش شاخان، له نێوان گردمه‌ندیل و كۆدۆ حه‌ساری سه‌كران.
ساڵی 1951 له گوندی بندایزان (حوسێن عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ حه‌سه‌ن) ناسراو به حوسێن بندایزانی ناوكی بڕا به‌داسێكی ژه‌نگاوی، گۆشكرا له‌كۆشی كوردایه‌تی، له كووره‌ی خه‌بات په‌روه‌رده‌بوو، باوكی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و كورده بوو، له شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی 1962له سه‌ر قۆپكی گه‌رۆته ی خۆشناوه‌تی له نه‌به‌ردیه‌ك شه‌هیدكرا، شه‌هید حوسێن بندایزانی ، نازی نه‌ده‌زانی، ته‌مه‌نی یانزده ساڵ، كاڵ و مێرمنداڵ، كه‌وته ژینێكی ناخۆش و تاڵ، به‌دبه‌ختی به خه‌م و سه‌ختی، تا شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی خوێند‌و نه‌یتوانی، ببوه ره‌زه‌وان و به‌رخه‌وان و هه‌نگه‌وان و داره‌وان، كه‌وته بنباری گرانی ژیان، به‌پێی نه‌ریتی كورده‌واری به 17 ساڵی به هه‌رزه‌كاری هاوسه‌ری ژیان بۆخۆی هه‌لده‌بژێرێ.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌لگیرساندنی شۆڕشی نوێ له كوردایه‌تی هه‌رگیز نابێ جوێ، په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتییه‌وه ده‌كات.، دێته‌وه كایه بۆ گۆڕه‌پانی خه‌بات، له رێكخستن به جوڵه‌و چالاك ده‌بێت، سه‌رئه‌نجام مل له‌شاخ ده‌نێ ، له هاوینی ساڵی 1981 ده‌ست ده‌داته‌وه چه‌ك له‌به‌ر دڵسۆزی و چاكی و چالاكی وپاكی، ده‌بێته فه‌رمانده‌ی كه‌رت له سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، دوایی ده‌گوازرێته‌وه تیپی 78ی كارۆخ و گه‌شه ده‌كات و ده‌بێته جێگری تیپی 19ی كۆڕه‌ك، پاشان ده‌كرێته فه‌رمانده‌ی تیپی 78ی كارۆخ، له ئاڵ و گۆڕكرنی فه‌رمانده‌ی تیپه‌كان ده‌گوازرێته‌وه و ده‌بێته فه‌رمانده‌ی تیپی 19ی كۆڕه‌ك.
له ده‌یان شه‌ڕ فه‌رمانده‌و سه‌رپه‌رشیاربووه، له ژیانی دووجار بریندار بووه، كوڕه گه‌وره‌كه‌شی له‌گه‌ڵی پێشمه‌رگه بووه، كوڕه‌كه‌ی چاوێكی له‌ده‌ست داوه‌و پێنج جار برینداربووه.
له ریزی شێران بوو، ئه‌ندامی یه‌كێتی شۆڕشگێران بوو، ئه‌و فه‌رمانده قاره‌مانه له شه‌ڕی 13 رۆژه‌ی بنه‌باوێ له‌به‌رگری وشه‌ڕێكی سه‌خت و خوێناوی له 9/9/1987 له سه‌عات 11ی نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر قۆپكی (گه‌رۆته) شه‌هیدكرا، كه باوكی له شۆڕشی ئه‌یلول له هه‌مان قۆپكی (گه‌رۆته) شه‌هیدكرا.
شه‌هید حوسێن
ساڵی 1951 له دایكبووه، ساڵی 1976 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی ی.ن.ك و له 1981 بووه به پێشمه‌رگه له تیپی 78ی كارۆخ، ساڵی 1985 كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی كه‌رت له هه‌مان تیپ، له 1986كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌ی تیپه‌كه‌و دوا پله‌شی فه‌رمانده‌ی تیپی 19ی كۆڕه‌ك بووه، به‌شداری و سه‌رپه‌رشتی ده‌یان نه‌به‌ردی كردووه.