چەپکێك لە گوڵزاری بیروبۆچوونەكانی سەرۆك مام جەلال لە كتێبێكدا

11:34 - 2022-12-05
کەلتور
393 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ‌ یەكشەممە 4/12/2022 لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌، كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (تأریخ لن یختزل)ی  رۆژنامەنووس و نووسەر محەمەد شێخ عوسمان، بەڕێوەچوو.
لە كۆڕەكەدا، سەرەتا رۆژنامەنووس ئاریان محەمەد كورتەیەكی لەبارەی كتێبەكەوە باسكرد كە چۆن نووسەر ئامادەی كردووە و هاتۆتە بەرهەم، پاشان، محەمەد شێخ عوسمان ئامادەکاری كتێبەكە، لایەنەكانی كتێبەكەی روونكردەوە كە دەبێتە یەكێك لەو سەرچاوە گرنگانەی بە زمانی عەرەبی لەسەر خەبات و رۆڵ و پێگەی سەرۆك مام جەلال دەدوێت و بەتایبەت كە سەرۆك مام جەلال یەكێكە لەو شانازیانەی هەموو كوردستانییەك و عیراقییەك بۆ هەتا هەتایە لە بیری ناچێتەوە. 
هەروەها وتی: كتێبەكە چەپكێكە لە گوڵزاری بیر و بۆچوون و هزری سەرۆك مام جەلال و رۆڵ و ماندوبوونی لە بنیاتنانی پرسی سیاسی و دەستووری وەك باوكێكی راستەقینەی دامەزرێنەری عیراقی نوێ وچەسپاندنی مافە رەواكانی كوردستان لەدەستووردا.
كتێبی (تأریخ لن یختزل) لە بڵاوكراوەكانی مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك-ە و لە دووتوێی 232 لاپەڕەدا لە چاپخانەی كارۆ لە سلێمانی چاپ كراوە.
كۆمار عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان