عەلوان ئەلسەلمان
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: عه‌بدولڕه‌حیم سه‌ره‌ڕۆ
كۆمه‌ڵه شیعری (باخچه‌كانی شیعر)ی كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدری ژنه شاعیری كورد كه جیهانێكی هه‌ڵچنراوه له خه‌ونی به پێزی شاعیرانه، ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌دیبانه‌ی هه‌ر دوو زمانی (كوردی و عه‌ره‌بی) ده‌زانن وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و له رێگه‌ی یه‌كێتی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی عیراقه‌وه ساڵی 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه، به به‌رفراوانی گه‌یشتۆته خوێنه‌رانی ئێمه. چونكه كۆمه‌ڵه ده‌قێكن سه‌ر به جوانی شوێن و سروشت و مێینه‌ن له‌گه‌ڵ رۆچوونه ناو وێناكردن و گێڕانه‌وه‌ی پڕ له به‌ڵگه‌ی بینراوی لیریكی شیعری، كه گوزارشت له دۆخی مرۆیی قووڵ و شاراوە ده‌كه‌ن، له دیوه‌كه‌ی تری میتافۆری زمانه‌وانی و ده‌سته‌واژه و هێماكان كه فاكته‌رێكه بۆ ته‌كنیكی شیعری له رووی واتا و بونیاد و وێنه و ریتمه‌وه، جگه له ریشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و مێژوویی بوونی كورد، هاوكات ستایلی شیعری سنورداری کۆنی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان تێپه‌ڕاندووه و كاری له‌سه‌ر فۆرمی نوێگه‌ری كردووه.
خانمه شاعیری کورد له زۆربه‌ی تێكسته‌كانیدا جه‌خت له‌سه‌ر دیارده مرۆییه‌كان ده‌كاته‌وه كه ریشه‌ی مێژووییان هه‌یه، به هه‌ر دوو ره‌هه‌ندی جه‌سته‌یی و رۆحییه‌وه رۆچۆته ناو عیشق و نیشانه‌كانی سروشته‌وه، ئاڵای عیشق به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ست به‌سه‌ر چركه‌ساته‌كاندا بگرێت و گه‌ڵاڵه‌یان بکات.
باخچەی عەشق
لەباخچەكانی عشقما
سێ گوڵت پێشكەش دەكەم
یەكەمیان بۆ دەستت، سەمای پێ بكەی
دووەمیان بۆ لێوت، گۆرانی پێ بڵێی
سێیەمیان بۆ چاووت،
فرمێسكەكانی پێ بسڕی
تا بزانی باخەكەی من
دەستێكی تیا نیە بۆ خوێن رشتن
لێوێكی تیا نیە بۆ توڕەبوون
چاوێكی تیا نیە بۆ گریان
لێرەوە شاعیر وه‌ك خانمێك له نێوان ویژدان و هه‌ستیدا گه‌مه‌یه‌كی جوان ده‌كات و به‌وه‌ش تابلۆیه‌كی شێوه‌كاری شیعریی ناوازە ده‌خوڵقێنێت.
دەتۆش وەرە جێم مەهێڵە
دەرگای دڵتم بۆ واڵاكە
با لەناختا بتوێمەوە
خۆت دەزانی كە ووشك بووم
تەنیا بەعەتری هەناسەت دەژێمەوە
******
دەڵێن كافرن ئەوانەی
رۆژی پێنج جار پەنجەكانیان تەڕ ناكەن و
ئەو پەنجانە بێ دەست نوێژن
من پێنج فەرزە پەنجەكانم
بەبارانی چاوت دەشۆم
لەسەر تاشەبەردەكانی روخسارتدا
نوێژەكانی عشقت دەكەم
کەژاڵ ئیبراهیم خدر لێوانلێوە لە خەیاڵ، هەربۆیەش توانیوێتی هەستەکانی بە وێنەی بەپێزی شیعری دەرببڕێ و هەرچی هەستی هەیەتی بیکاتە تابلۆیەکی شێوەکاریی ناوازە.