سەرۆك كۆمار: بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان

10:02 - 2022-12-07
عیراق
513 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆمار یەكخستنی ریزەكان و پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەی دووپاتدەكاتەوە بە شێوەیەك كە خواستی هاووڵاتیان بەدیبهێنێت.
دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە بەغدا پێشوازیكرد لە وەفدێكی نوێنەرایەتی یەكێتیی ئەوروپا لە عیراق.
سەرۆك كۆمار رایگەیاند: بەرنامەی كاری حكومەت جەختدەكاتەوە لەسەر ژێرخانی كەرتە جیاوازەكان كە پەیوەندییان بە پێداویستییەكانی هاووڵاتیانەوە هەیە، جگە لەوەی كاردەكات بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان.
هەردوێنێ، سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە موسەننا سامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگیی هەماهەنگی و رێكخستنی ریزەكان، هەروەها پشتیوانیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كاریدا بەشێوەیەك كە خواستی هاووڵاتیان بەدیبهێنێت و كار بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەكان بكات.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان