ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
میلان كۆندێرا، یه‌كێكه له رۆماننووس و نووسه‌ره ناوداره‌كانی چیك و جیهان، ئه‌م نووسه‌ره خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك رۆمانی ئێجگار جوان و دانسقه‌یه له‌وانه: ژیان له شوێنێكی دیكه‌یه، نه‌مری، ناسنامه... جگه له‌وه‌ش كتێبێكی زۆرجوانی له‌باره‌ی رۆمان‌نووسین به‌ناونیشانی " هونه‌ری رۆمان" نووسیوه. به‌شێكی كتێبه‌كانی ئه‌م رۆماننووسه چیكییه بۆ زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان وه‌رگێڕاون، خۆشبه‌ختانه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشوودا، به‌شێكی رۆمان و كتێبه‌كانی كراون به كوردی.
ئه‌م نووسه‌ره به‌وه ناسراوه له جیهاندا كه دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی رژێمه شمولییه‌كانی بلۆكی خۆرهه‌ڵات بووه به‌تایبه‌تی رژێمی كۆمۆنیستی چیكوسلۆڤاكیا، هه‌ربۆیه له ساڵی 1975 ه‌وه وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشت. په‌یوه‌ندی ئه‌م نووسه‌ره و رژێمی پێشووش، زۆر ئاڵۆزه، زۆرجاریش بۆته مایه‌ی كێشه بۆی، به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا هه‌ندێك به‌ڵگه ده‌ركه‌وتووه، كه به گه‌نجی په‌یوه‌ندی به پۆلیسی نهێنییه‌وه هه‌بووه، هاوڕێیه‌كیشی داوه به‌گرتن و سزای له سێداره‌دانیشی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام به‌وه‌ی باشبووه دواتر سزاكه‌ی گۆڕاوه بۆ 22 ساڵ زیندانی، هه‌تا كۆتایی ژیانیشی، ئه‌و كه‌سه وای هه‌ستكردووه كه كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خه‌به‌ری لێداوه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی میلان كۆندێرا خه‌به‌ری لێداوه، هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئه‌مڕۆش كۆندێرا نكۆڵی له‌م كاره‌ی ده‌كات.
نه‌یارێكی رژێمی كۆمۆنیستی
كۆندێرا له ساڵی 1929 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی رۆشنبیر له‌دایك بووه و تاوه‌كو ساڵی 1975 له چیك ژیاوه و له پاش ئه‌وه، چیكی به‌جێهێشتووه و له فه‌ره‌نسا ده‌ژی. ئه‌م نووسه‌ره چیكییه به یه‌كێك له نه‌یاره سه‌رخه‌ته‌كانی رژێمی كۆمۆنیستی چیكی داده‌نرا ئه‌وسا" چیكوسلۆڤاكیا" بوو. هه‌روه‌ها یه‌كێكیش بوو له داكۆكیكارانی به‌هاری پراگی 1968، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت هه‌ندێك خاڵی شاراوه هه‌یه كه راستی ژیانی به‌و شێوه‌یه نه‌بووه به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می گه‌نجیدا.
جاسووسی پۆلیس
له ماوه‌ی پێشوودا وتارێكی نووسه‌ری عیراقی " عه‌لی به‌در" سه‌رنجی راكێشام كه له‌باره‌ی ئه‌م نووسه‌ره چیكییه‌وه نووسیبووی، عه‌لی به‌در باسی له‌وه كردبوو هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نێكی تاریكی ژیانی كۆندێرا، كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی سه‌رنج بوو، هه‌ربۆیه ناچاربووم بچم به زمانی ئه‌ڵمانیش به‌دوای ئه‌و چیرۆكه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌دا بگه‌ڕێم.
ئه‌سڵی حكایه‌ته‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه
میلان كۆندێرا له ساڵی 1948 ه‌وه په‌یوه‌ندی به پارتی كۆمۆنیستی چیكوسلۆڤاكیاوه هه‌بوو، له‌وكاته‌دا له هه‌ڕه‌تی گه‌نجیی و لاوی‌دا بووه. ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و پارته بووه. پاشان له ساڵی 1950 یه‌كێك له هاوڕێ نزیكه‌كانی ناوی " میرسلاف دیفوراسك" كه كه‌سێكی ئۆپۆزسیۆن بووه و دژی ده‌سه‌ڵاتی كۆمۆنیستی بووه، بۆیه پۆلیسی نهێنی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت و ئه‌ویش ده‌چێت له به‌شی ناوخۆیی خوێندكارانی زانكۆ لای كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی "ئیفا میلیتیك" خۆی ده‌شارێته‌وه. ئه‌م كچه‌ش لای هاوڕێیه‌كی نزیكی باسی ئه‌م چیرۆكه ده‌كات، پاشان ئه‌م هه‌واڵه به‌ر ده‌می میلان كۆندێرا ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌ویش راست ده‌چێت به پۆلیس ده‌ڵێت، كه میرسلاف له كوێ خۆی شاردۆته‌وه، ئه‌وانیش ده‌چن ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و دواتریش دادگا سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، به‌ڵام دواتر حوكمه‌كه‌ی ده‌گۆڕن بۆ 22 ساڵ زیندانی. ئه‌م پیاوه له ساڵی 2000 دا ده‌مرێت. تا كۆتایی ژیانی وا هه‌ستی كردووه كچه هاوڕێكه‌ی خه‌به‌ری لێداوه.
مێژوونووسێكی گه‌نج حكایه‌ته‌كه ئاشكرا ده‌كات
به‌ڕێكه‌وت كاتێك مێژوونووسێكی گه‌نجی چیكی به ناوی Adam Hradilek ئاده‌م هیرادلیك كه كاره‌كانی تایبه‌ته به تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو، له به‌شی ئه‌رشیفی پۆلیسی نهێنی حكومه‌تدا، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ده‌دۆزێته‌وه، مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1950 ده‌گه‌ڕێته‌وه، تێیدا باسی ئه‌م حكایه‌ته‌ی كردووه.
كاتێك ئاده‌م ئه‌م به‌ڵگه‌یه ده‌دۆزێته‌وه باوه‌ڕ ناكات، بۆیه ده‌چێت قسه له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری ئه‌رشیف ده‌كات و ئه‌وانیش كاتێك چاویان به‌م به‌ڵگه‌یه ده‌كه‌وێت، تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بن. سه‌ره‌تا نایانه‌وێت مه‌سه‌له‌كه بگاته ده‌می میدیاكان، بۆیه په‌یوه‌ندی به میلان كۆندێراوه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی راستی رووداوه‌كه باس بكات، به‌ڵام ئه‌ویش نكۆڵی له‌مه ده‌كات و خۆی ناكات به خاوه‌نی. بۆیه دواتر ئاده‌م ده‌چێت له گۆڤارێكی مانگانه، ئه‌م هه‌واڵه و به‌ڵگه‌كه‌ش بڵاوده‌كاته‌وه كه بریتییه له مه‌حزه‌رێكی پۆلیسی نهێنی، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1950 ده‌گه‌ڕێته‌وه و باس له‌وه ده‌كات له رێگه‌ی میلان كۆندێراوه، پۆلیس توانی میرسلاف ده‌ستگیر بكات.
له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ته‌واوی میدیایی چیكی و به‌شێك له میدیای ئه‌وروپیش، ره‌خنه‌ی توندیان له كۆندێرا گرت، ئه‌ویش تاوه‌كو ئه‌مڕۆ نكۆڵی له‌م بابه‌ته ده‌كات و به هه‌وڵێك بۆ له كه‌داركردنی كه‌سایه‌تی داده‌نێت.
راكردن له رابردوو
هه‌موو نووسه‌رانی جیهان جا ناودار بن یان نا، له مێژوویاندا رووبه‌ڕووی سكانداڵێك یان كارێكی قێزه‌ون بوونه‌ته‌وه، بۆ نموونه پێش چه‌ند ساڵێك نووسه‌ری ناوداری ئه‌ڵمانی گۆنته‌ر گراس هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ، دانی به‌وه‌دا نا به‌گه‌نجی ئه‌ندامی رێكخراوی گه‌نجانی نازی بووه و به هیتله‌ر سه‌رسام بووه، گراس خۆی دانی به‌مه‌دا نا، كه‌س نه‌هات ئه‌م راستییه ئاشكرا بكات، هه‌رچه‌نده رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی میدیاكان بۆوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌سیش داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵیان كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه، میلان كۆندێرا تاوه‌كو ئه‌مڕۆش ئاماده نییه دان به‌م راستییه تاڵه‌دا بنێت، یان بێت داوای لێبووردن بكات له‌و كاره قێزه‌ونه‌ی كه به‌گه‌نجی كردوویه‌تی. ئاساییه هه‌موو مرۆڤێك له ژیانیدا هه‌ڵه‌ی گه‌وره و بچووك ده‌كات، به‌ڵام شه‌رم و نه‌نگی گه‌وره ئه‌وه‌یه، دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆتدا نه‌نێیت یان داوای لێبووردن نه‌كه‌یت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا نابێت كاروبه‌رهه‌مه جوانه‌كانی میلان كۆندێرا تێكه‌ڵی ئه‌م لایه‌نه خراپه‌ی ژیانی بكه‌ین، چونكه ده‌قی ئه‌ده‌بی یان داهێنان، هیچ په‌یوه‌ندیی به‌ژیانی شه‌خسییه‌وه نییه، ئێمه كاتێك رۆمانی نه‌مری یان جه‌هل ده‌خوێنینه‌وه، خۆمان له‌به‌رده‌م ده‌قێكی جوانی ئه‌ده‌بی ده‌بینینه‌وه، ئیتر ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیی به ژیانی تایبه‌تی نووسه‌ره‌كه‌وه نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه سیخوڕێكی ده‌زگای ئه‌منیش بێت و خه‌به‌ری له براده‌رێكی خۆی دابێت.
سه‌رچاوه: /www.perlentaucher.de/Die Kundera-Affre
وێستگه‌كانی ژیانی میلان كۆندێرا
میلان كوندێرا یه‌كێكه له ناودارترین رۆماننووسه‌كانی جیهان، به‌ده‌ر له رۆمان شانۆنامه و شیعر و سیناریۆی نووسیوه، هاوكات وه‌رگێڕیشه. ئه‌م نووسه‌ره له دایكبووی 1 ی نیسانی 1929 و هێشتا له ژیاندا ماوه و ته‌مه‌نی نه‌وه‌د و سێ ساڵه و ئێستا ساڵانی پیری به‌ڕێده‌كات. باوكی، لودڤیك كوندێرا، موزیكژه‌ن بووه و سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌ده‌ب و موزیكی كانسیچ بووه له شاری برنۆ. میلان كۆندێرا له باوكییه‌وه فێری پیانۆ ژه‌نین بووه، دواتر موزیك و سینه‌ما و ئه‌ده‌بیاتی خوێندووه، له ساڵی 1952 ده‌رچووه و وه‌ك یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر و وانه‌بێژ له كۆلێژی فیلم له ئه‌كادیمیای هونه‌ره نمایشییه‌كانی پراگ كاری كردووه. له ماوه‌ی خوێندنیدا شیعر و وتار و شانۆنامه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، په‌یوه‌ندی به سه‌رنووسه‌ری ژماره‌یه‌ك گۆڤاری ئه‌ده‌بیه‌وه كردووه.
میلان فه‌ره‌نسییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك چیكییه و به یه‌كێك له رۆماننووسه به‌ناوبانگه‌كانی بیری چه‌پڕه‌وی داده‌نرێ و ئه‌ندامی حزبی شیوعی چیك بووه، له ساڵی 1948ه‌وه په‌یوه‌ندی به حزبی شیوعییه‌وه كردووه، له ساڵی 1950 به‌هۆی تێبینیكردنی مه‌یلی تاكه‌كه‌سییه‌وه له كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه و پاشان له ساڵی 1956 گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو حزبه‌كه‌ی، له ساڵی 1970 دیسان له كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه. له ساڵی 1968 دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت چووه ناو چیكۆسلۆڤاكیاوه. له‌و سه‌رووه‌خته‌دا كۆندێرا هێشتا له وڵات‌دا بووه و دوای تێوه‌گلانی له ناوچه‌یه‌ك كه پێی ده‌گوترا به‌هاری پراگ، له ساڵی 1975دا به ناچاری كۆچی كرد بۆ فه‌ره‌نسا و له ساڵی 1981 ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسی پێبه‌خشراوه. له ساڵی 1995 بڕیاریدا زمانی فه‌ره‌نسی بكاته زمانی ئه‌ده‌بی خۆی.
له رۆمانه‌كانی كۆندێرا: ژیان له شوێنێكی دیكه‌یه، گاڵته‌جاڕییه‌كه، نه‌مری، ناسنامه، نه‌زانی و... چه‌ندین رۆمان و كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی دیكه. له پای ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، له‌وانه: ساڵی 1985 خه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم، ساڵی 1987 خه‌ڵاتی نه‌مسا بۆ ئه‌ده‌بی ئه‌وروپی، ساڵی 2000 خه‌ڵاتی هێرده‌ر، نه‌مسا، ساڵی 2007خه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی چیك بۆ ئه‌ده‌ب، ساڵی 2009 خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی سینۆ دێل دوكا فه‌ره‌نسا و...