خۆشەویستی لەبری ترس

10:39 - 2022-12-11
دووتوێ
393 جار خوێندراوەتەوە

و: جەواد حەیدەری

ترس و خۆشەویستی دوو پرسی جیان لە یەك، كاتێك ترس باڵت بەسەردا دەكێشێت، شوێنی خۆشەویستی بە تاڵە و دەرفەت بە ترس دەدەیت شوێنی خۆشەویستی بگرێتەوە.
ئەگەر لە ژیاندا خۆشەویستی ئەزموون ناكەیت هۆكارەكەی ترسە، ترسێك لە ناخی تۆدایە. دەبێت ترسەكانت بخەیتە ژێر زەڕەبینی عەشق و راستگۆیی و بەشێوەیەكی ورد تاوتوێی بكەیت بۆ ئەوەی بتوانیت ترس لە ناختدا بخەیتە دەرەوە و لەبری ئەوە خۆشەویستی و سۆز و میهرەبانی جێگیر بكەیت. بەو شێوەیە دەتوانیت ناخت پڕ بكەیت لە خۆشەویستی و ئەوین و سۆز، دەبێت ئەوە بزانیت ئێمە بەشێكین لە خودا و ترس هەڵبژاردەی ئێمە نییە و هەڵبژاردەی ئێمە ئەوین و سۆز و خۆشەویستییە، ناسینی عەشق و خۆشەویستی بەشێكە لە بوونی مرۆڤ، دەبێت خۆشەویستی و سۆز لە خزمەتی خۆت و خوا و خەڵكدا بێت، گرنگیدان بە عەشق و خۆشەویستی پێویستی بە نیشانە دەرەكییەكانی ژیان نییە، بۆیە نابێت وێنا ساختەچییەكان زەین و مێشك قبوڵ بكەن، ئەمە یەك وەهمە وا بیر بكەیتەوە شێوەی رێگریكردن لە هەژاری و نەداری و رەتكردنەوەی عەشق، ترسە، كاتێك بە ئامانجەوە دەژیت و خۆشەویستی خۆت دەردەیت، كارت بە شێوە و كەرەستەكانی نییە، بەڵكو ئەوە جیهان و گەردوونە وردەكارییەكانت فێر دەكات و بەرەكەت روو لە ژیانت دەكات، لەم دۆخەدایە پلە و پێگەت بەرز دەبێتەوە، ئەگەر خۆت خۆشبوێت لەبری ئەوەی هەوساری ژیان بدەیتە دەست ترس، دەتوانیت ترس بكەیت بە خۆشەویستی و عەشق و خۆشەویستی و ئەوین جێی ترس بگرێتەوە، ئەگەر لە دەروونتدا هەست بەوە بكەیت تەواو و كامڵبویت بزانە خۆشەویستی لە دڵ و دەروونت جێگیربووە و ئیتر ترس هەڕەشەت لێ ناكات، هەمیشە ئەوە وەبیر خۆت بهێنەرەوە خودا تۆی بە خۆشەویستییەكی تەواو و بێگەرد و نەگۆڕ و هەمیشەیی خوڵقاندووە.
د. ڤین دایر لەوبارەیەوە پێی وایە جەستە و زەین دەگۆڕدرێت، تۆ تەنها جەستە و زەین نیت، بەڵكو بە شێوەیەكی رۆحی لەسەر خۆشەویستییەكی پاك و بێگەرد دروستكراویت و ئەمە هەمان ئەو خاڵەیە كە دەبێت بە وردی هۆشت لەسەری بێت، هەموو رۆژێ ئەم رستەیە دووبارە بكەرەوە و بە خۆت بسەلمێنە كە هەر ترسێك لە ناكامڵبوون بێت لە ناو دەچێت.
بەردەوام ئەوە وەبیر خۆت بهێنەرەوە دروستكراوی خودان و هیچ ترسێك نییە، لە خۆت خۆشبە و بە خێرهاتنی عەشق و خۆشەویستی بكە بۆ گەڕانەوە بۆ ژیان.

سەرچاوە/ كتاب زندگی را شكلات كینم

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان