بەڕێزان کەسوکاری فەرماندە ئاکام عومەر
بەڕێزان هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان-م پێگەیشت، بۆ ئەو غەمە پرسە و ماتەمینیی خۆم ئاڕاستەى کەسوکار و خانەوادە و فەرماندە و پێشمەرگەکانى ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەکەم و لە ناخهوه هاوبهشی غهم و پهژارهتانم.
خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادەکەتان و هەموو لایەکمان ببەخشێت، ئەوە دوایین كۆست و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردووش بخاتە بەر سۆزی فراوانی خۆی و بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد