پرسەنامەی سەعدی پیرە بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام

10:16 - 2022-12-12
کوردستان
421 جار خوێندراوەتەوە

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ فەرماندەی گەنج و ئازا و لێهاتوو، كاكە ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا شەهید بوو.

كاك ئاكام یەكێك بوو لە كوڕە ئازا و جەربەزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فەرماندەیەكی دیار و بەتوانا و خاوەن ئەزموونێكی زۆری سەربازی بوو لە روبەروبونەوەی تیرۆر و تیرۆرستان، كوڕێكی هێمن و لەسەرخۆ بوو، خۆشەویستی نێو هەموو كۆمەڵانی خەڵك بوو، خاوەن ئاكار و ئەخلاقێكی بەرزی سەربازی و كۆمەڵایەتی بوو، بەو تەمەنە گەنجەی خۆیەوە توانی ببێتە فەرماندەیەكی دیار و لێهاتوو، چاو كراوە بەئەندازەیەك یەكێك لە یەكە هەرە سەربازییە گرنگەكانی پێ سپێردرابوو كە فەرماندەیی هێزی كۆماندۆ بوو،
مێژوویەكی پڕ ئازایەتی و چاونەترسی سەركەوتنی لە روبەروبونەوەی تیرۆرستان هەبوو.

بەداخەوە لە چەند هەفتەی رابردوو لە كاتی راوەدونانی پاشماوەكانی داعش لە گەرمیان برینداربوو، دوای چەندین هەفتە لەگەل برینە سەختەكانی ئەمڕۆ هەواڵی شەهید بوونیمان بیست، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی كاكە ئاكام و سەرجەم شەهیدانی كوردستان ، رووڕەشی بۆ تیرۆر و تیرۆرستان.

سەعدی ئەحمەد پیرە

#سەعدی ئەحمەد پیرە

بابەتە پەیوەندیدارەکان