چۆن سویسرا لە جەنگی جیهاندا قازانج دەکات؟

10:54 - 2022-12-13
کەلتور
360 جار خوێندراوەتەوە
#پیشەسازی چەکوتەقەمەنی لە سویسرا

ئاری مەحمود قەرەداغی

کۆمپانیاکانی چەک لە سویسرا دڵخۆشن بە دووبارە پڕچەککردنەوەی جیهان لە دوای جەنگی ئۆکرانیاوە. تەنها چەند رۆژێک دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا، راوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز رایگەیاند: وڵاتەکەی 100 ملیار یۆرۆ تەرخان دەکات بۆ مۆدێرنکردنی سوپاکەی. پاش ماوەیەکی کەم، وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا و خۆرهەڵاتی ئەوروپاش، رایانگەیاند: بەنیازن بودجەی سەربازیی خۆیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی مۆسکۆ. کۆمپانیاکانی چەکسازیش لە سویسرا، سوود لەم کارە وەردەگرن. 

فرۆشتنی چەک زیادیکردووە
لە کارگەکانی کۆمپانیای ئەڵمانی Rheinmetall لە کانتۆنی زیوریخ لە سویسرا، کە لە نێو شتەکانی تردا، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و ئامێری رادار و تەقەمەنی لێ دروستدەکرێت، سەرۆکی لقی سویسرا، ئۆلیڤەر دور، بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن «Handelzeitung بڵاوکراوەتەوە، داوای کردووە کە دەبێت بەرهەمهێنان خێراتر بکرێت.
  لە سەرەتای جەنگەوە بەهای پشکەکانی کۆمپانیای رینمیتاڵ زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە. کۆمپانیاکە پێشبینی دەکــــات خواستی فرۆشتنی چەک تا  20 ٪ زیاد بکات.
ناتۆ کڕیاری سەرەکییە
کۆمپانیا بیانییەکانی تری چەکسازی کە لە سویسرا کار دەکەن، ئەوانیش سوودمەند دەبن. کۆمپانیایەکی چەکسازیی سوید، لە شاری تون سەر بە هەرێمی بێرن  کە نزیکەی 80 کەسی دامەزراندووە، وەک زۆرینەی پیشەسازیی بەرگری، زیاتر ئارەزووی بەرهەمەکانی بەخۆیەوە دەبینێت. لێرەشدا وەبەرهێنەران متمانەیان بەخۆیان هەیە، نرخی پشکەکانی ئەو گروپە کە سیستمی دژە فڕۆکە بەرهەم دەهێنێت، لەنێو شتەکانی دیکەدا، لە 24ی شوباتەوە بەردەوام بەرزبۆتەوە.
دۆخەکە لە کۆمپانیای فیدراڵی رواگدا-ش لە سویسرا هاوشێوەیە، کە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنی تەقەمەنی بچووکە لە ئەوروپا، وتەبێژی کۆمپانیاکە دەڵێت، لە پەیوەندیی نزیکدایە لەگەڵ گرنگترین کڕیارەکانی بۆ پلاندانان بۆ تواناکانی بەرهەمهێنانی درێژخایەن.
هەروەها لە کۆمپانیای Rheinmetal، وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، پشکی شێری گرێبەستە نوێیەکان پێکدەهێنن. ئەمڕۆ نزیکەی 87 ٪ ی فەرمانەکانی گروپەکە کە لەبەردەستدایە، لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆیە و رەوتەکەش لە بەرزبوونەوەدایە. 
زیادبوونی بەردەوامی هەناردەکان                                                                                              
لە ساڵی 2021دا سویسرا چەک و تەقەمەنی بە بەهای 742.8 ملیۆن فرەنکی سویسری هەناردە کردووە. هەرچەندە ئەمە هاوتایە لەگەڵ دابەزینی 18 ٪ بە بەراورد بە ساڵی 2020، بەڵام رەوتی درێژخایەن روونە، لە 20 ساڵی رابردوودا، فرۆشی چەک لە دەرەوەی وڵات، نزیکەی سێ ئەوەندە زیادی کردووە. پێدەچێت ئەم پێشهاتە بەردەوام بێت یان تەنانەت خێراتر بێت، وەک لە راپرسییەکاندا بۆ کۆمپانیا گەورەکان دەریدەخات. تەنانەت سکرتاریەتی دەوڵەت بۆ کاروباری ئابووری (سیکۆ) کە مۆڵەتی هەناردەکردن دەداتە بەرهەمهێنەرانی چەک، چاوەڕوانی کاتێکی خۆش بۆ پیشەسازییەکە دەکات. فابیان ماینفیش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: پێدەچێت خواست لەسەر چەک و تەقەمەنی لە سەرانسەری جیهاندا زیاد بکات. هەروەها ئەمەش کاریگەریی لەسەر خواست لەسەر سیستمی چەک لە سویسرا دەبێت.
لە بەراوردێکی نێودەوڵەتیدا، سویسرا پشکی کەمتر لە 1 ٪ ی کۆی هەناردەکردنەکەیە. جێگەی سەرسوڕمان نییە کە بازاڕی جیهانی ئەمریکا بە رێژەی 40 ٪ زاڵە، لە دوای ئەویش فەرەنسا و روسیا بە رێژەی هەریەکەیان 13 ٪. دوو وڵاتی دیکەی ئەوروپی، ئیتاڵیا بە رێژەی 5 ٪ و ئەڵمانیا بە رێژەی 4 ٪، پێنج وڵاتی سەرەوە تەواو دەکەن.
گرنگە بۆ گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا
  جگە لە کۆمپانیای رواگ و چەند کۆمپانیایەکی گەورەی نێودەوڵەتی تر، دروستکردنی پێکهاتەکانی چەک و تەقەمەنی لە نزیکەی سێ هەزار  کۆمپانیای بچوک و مامناوەندSMEلە سویسرا بڵاوبۆتەوە و   ئەم دابینکەرانە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کەرتی مەدەنیدا چالاکن و هەروەها کاڵای سەربازیش بەرهەم دەهێنن. بۆ نموونە زۆرێک لە بەرهەمهێنەرانی ئامێرەکان چارەسەری ئامێری بۆ ئەو پارچە کانزایانە دەخەنە بازاڕەوە، کە لە سەعات و ئامێرە پزیشکییەکان و چەکی وردبینی بەرزدا دەبینرێن.
10 هەزار هەلی کار
بەپێی ناوەندی توێژینەوەی BAK EconomicsExterner Link، کەرتی چەکسازی نزیکەی 10 هەزار هەلی کار لە سویسرا دابین دەکات. بە لەبەرچاوگرتنی 300 هەزار هەلی کار لە پیشەسازی میکانیکی و کارەبا و کانزای سویسرا (MEM) ژمارەیەکی تاڕادەیەک کەم وێنەیە. بەڵام بەپێی وتەی نوێنەرانی پیشەسازی، گرێبەستە سەربازییەکان بۆ کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکانی سویسرا زۆر گرنگن، چونکە دەتوانن تەکنۆلۆژیا لە سەربازییەوە بگوازرێنەوە بۆ کەرتی مەدەنی.
فیلیپ کۆردۆنیێر، بەڕێوەبەری رێکخراوی چەتر لە وێسترن دەڵێت: «ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی کە لە کەرتی سەربازی-پیشەسازیدا چالاکن، لە ئاستێکی تەکنۆلۆژیای زۆر بەرزدا کاردەکەن. ئەم زانیارییە دەتوانرێت بۆ چەندین بەرنامەی دیکە بەکاربهێنرێت، ئەمەش وا دەکات کۆمپانیاکانمان زیاتر کێبڕکێکار بن.
مشتومڕێکی زۆر، ئابڕووچوونێكی زۆر 
هەرچەندە پیشەسازی چەک و تەقەمەنی کەمتر لە 1 ٪ لە هەناردەکردنی پیشەسازی وڵات پێکدەهێنێت، بەڵام بەردەوام جێگەی مشتومڕی سیاسییە لە سویسرا. ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە وڵاتەکە پابەندە بە بێلایەنیی و مافی مرۆڤەوە.
دوایین مشتومڕ پەیوەست بوو بە رەتکردنەوەی پەرلەمانی سویسرا بۆ ئەوەی رێگە بە ئەڵمانیا بدات تەقەمەنی دروستکراوی سویسرا بۆ ئۆکرانیا هەناردە بکات. حکومەتی فیدراڵی بەو راستییە پاساوی بۆ بڕیارەکەی هێنایەوە، کە یاسای سویسرا هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتانە قەدەغە دەکات کە تێوەگلاون لە ململانێی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتی.
ئەم لێکدانەوەیەش چ لەلای راست و چ لە لای چەپ، بەشێک لە سیاسەتمەدارانی ناڕازی کرد. گێرهارد فیستەر، سەرۆکی پارتی گەلی دیموکراتی مەسیحی (CVP)، وەزیرەکانی سویسرای تۆمەتبارکرد بەوەی «هاوکارییان پێشکەش بە ئۆکرانیا نەکردووە».
ئابڕووچوونەکان لە دەوری بوونی نایاسایی مادەی سەربازی سویسرا لە ناوچە جەنگییەکان لە ساڵانی رابردوودا زیادی کردووە. لە مانگی شوباتدا، کۆمەڵەیەکی رۆژنامەنووسان بەستەری دەرەکی ئاشکرایان کرد، کە فڕۆکەیەکی جۆری پیلاتۆس پی سی 12 لە بۆردومانێکی کوشندەدا لە ئەفغانستان بەکارهێنراوە و تفەنگی هێرشبەری سویسری لەلایەن سعودیەوە لە جەنگی یەمەن بەکارهێنراوە.
  سعودیە
سویسرا شانازی بە یەکێک لە توندترین یاساکانەوە دەکات سەبارەت بە هەناردەکردنی کەرەستەی جەنگ. ئەم چوارچێوە یاساییە لە یەکی ئایاردا زیاتر توندکرایەوە. کۆمپانیاکانی سویسرا چیتر رێگەیان پێنادرێت چەک هەناردە بکەن بۆ ئەو وڵاتانەی کە «بە شێوەیەکی جدی مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن». ئەمەش بۆ سعودیە دەگونجێت، بۆ نموونە: ئەو وڵاتە لە ساڵی 2015ەوە بەهۆی دەستوەردانی سەربازییەوە لە یەمەن لە لیستی سووردایە.
بەڵام لە ساڵی 2021دا سعودیە شەشەمین وڵاتی وەرگری چەکی سویسرا بوو، بە بەهای داواکارییەکانی زیاتر لە 50 ملیۆن فرەنکی سویسری. هۆکارەکەی مادەی 23ی یاسای کەرەستەی جەنگە، کە بەپێی سکرتاریەتی دەوڵەت بۆ کاروباری ئابووری (سیکۆ)  بێت «رێگە بە هەناردەکردنی پارچەی یەدەگ بۆ مادەی جەنگ دەدات کە هەناردەکردنیان رێگەپێدراوە».
قەتەر
هێشتا دۆسیەی قەتەر یەکلایی نەبۆتەوە، هەرچەندە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەم دەوڵەتەی کەنداو بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە بەرپرسیارە لە گیانلەدەستدانی 6500 کرێکاری کۆچەر لە شوێنەکانی بیناسازی مۆندیالی تۆپی پێ. رێکخراوەکان  جەخت لەوە دەکانەوە: «سکرتاریەتی دەوڵەت بۆ کاروباری ئابووری (سیکۆ)  لیستی ئەو وڵاتانە ناهێڵێتەوە کە بە شێوەیەکی سیستماتیکی و جدی مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن. هەڵسەنگاندنەکە لەسەر بنەمای کەیس بە کەیس دەکرێت.
بەڵام جەنگی ئۆکرانیا خاڵی وەرچەرخانە. لەگەڵ زیادبوونی کڕینی چەک لە وڵاتانی خۆرئاوا، رەنگە کۆمپانیاکانی سویسرا زیاتر وریا بن بەرامبەر بە هەندێک وڵاتی کێشەدار. پیێر ئالان فریدێز، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی سۆشیال دیموکراتەکان بۆ «لی تەمپس» پێشبینی دەکات: پێویستی بازرگانییکردن بەهەر نرخێک بێت، کەمتر لە پیشەسازییەکەدا بەرچاو دەکەوێت.
زیانێکی بەرچاو 
 بەڵام ئەمە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی رەخنەگران ئارام بگرن. فابیان فیڤاز، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی سەوز دەڵێت: پرسیارەکە ئەوە نییە کە ئایا ئابڕووچوونێکی نوێ روودەدات یان نا، بەڵکو کەی دەبێت». «ئەزموونی چەند ساڵی رابردوو دەریخستووە، کە سەرەڕای هەموو کۆنترۆڵەکان، چەکەکانی سویسرا بەردەوام لە ناوچە جەنگییەکاندا کۆتاییان دێت».
فیڤاز دەشڵێت: «ئەگەر چەک هەناردە بکەیت بە بەهای چەند سەد ملیۆن فرانک، ئەوا بەشداریی لە هەوڵەکانی جەنگی جیهانیدا دەکەیت، سویسرا خزمەتێکی باش دەکات و لە هەمان کاتدا بازرگانی باش دەکات. 
ئەوانەی لەگەڵ پیشەسازییەکەدان زۆر پراگماتیکترن، کۆردۆنیێر لە سویسمێم دەڵێت: ئێمە لە ئێستاوە رێکخستنێکی زۆر توندترمان هەیە لە زۆربەی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا. توندکردنەوەی یاساکان زیاتر تەنها پیشەسازییەکەمان دەخاتە دۆخێکی خراپەوە. ئەگەر ئێمە نەبین کە ئەم چەکانە دەفرۆشین، ئەوا ئەوانی دیکە دەیفرۆشن. 
سەرچاوەکان
/www.tagesanzeiger.ch/ 
/www.nzz.ch

بابەتە پەیوەندیدارەکان